شوبات 08, 2018 00:38 Asia/Tehran
  • نامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوابەدوای ھێرشە تازەکانی ڕژێمی زایونی

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی دوو نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە، لەمەڕ شاڵوە تازەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەیەکی گردوپەڕی دیمەشق ناڕەزامەندیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە نەشرە،وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم دوو نامەیەدا ڕایگەیاند: سنوور بەزاندنەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە ئاراستەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەو پڕمەترسی و بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە تاقمە چەکدارە تیرۆریستەکان، درێژ کردنەوەی قەیرانی سووریاو بەرز کردنەوەی ورەی ھەرەس ھاتووی تاقمە لەبەریەک ھەڵوەشاوەکانی تیرۆریستانە لەپاش سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا ھاوپەیمانەکانی.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاندووە: ھەنگاوەکانی ڕژێمی تیرۆریستیی ئیسرائیل و ھاواھەنگیی بەردەوامی لەگەڵ تاقمە تیرۆریستەکان ھیچ گومانێک لەوەدا ناھێڵێتەوە کە ئیسرائیل ڕژێمێکی ناڕەوای نێونەتەوەیی و ھەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاشتی و سەقامی نێونەتەوەیی کە مەترسییەکە لە داعش و بەرەی نوسرە کەمتر نییە.

لە نامەکانی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ھەمیسان لە بارەی شوێنھاتەکانی دەست درێژکاری و سنووربەزاندنەکانی ڕژێمی زایونی وشداری دراوەتێ و داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کراوە کە ئەو دەست درێژکارییانە ئیدانە بکات و ھەنگاوگەلی خێراو دەستبەجێ لە ئاراستەی سزادانی کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە ھەڵگرێت.

سەرپەیڤ