شوبات 12, 2018 11:10 Asia/Tehran
  • بانگەشەکان سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بێ بنەمایە

ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سووریا بانگەشەی ڕژێمی زایونی لە مەڕ ڕۆڵی ئێران لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ی ئەم ڕژێمەی ڕەت کردەوەو بەبێ بنەمای زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەواڵدەری میھر بە گێڕانەوە لە ئەلەمیادین، بەسیمە شەعبان ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سووریا لە ئاھەنگێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق، وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانەکانی ئیسرائیل بۆ ئێران ڕایگەیاند: ئەم فڕۆکەیەی ئیسرائیل لە لایەن بەرگریی ئاسمانیی سووریاوە خراوەتە خوارەوە، واتە ئەو ھێزەی کە نەک ھەر ئەو فڕۆکەیە بەڵکو دەیان موشەکیشی ھەر بە ئاسمانەوە تەقاندووەتەوە.

بەسیمە شەعبان وتیشی: داخستنی فڕۆکە ئێف ١٦ەکەی ڕژێمی زایونی ئەو ڕژێمەی مارەنگاز کردووە، چونکو ئەوە دەرمکەوتووە کە تەواوی ئەو موشەک و چەک و تفاقانەی کە دژمنی زایونی پشتی پێ بەستبوون لە بەرامبەر چەکە دژە ئاسمانییەکانی سووریادا ھیچیان پێ ناکرێت.

بەیانیی ڕۆژی شەممە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی چەندین جار سنووری ئاسمانیی سووریایان بەزاند و ھێرشیان کردە سەر بڕێک لە ناوچەکانی پارێزگای دیمەشق لە باشووری سووریا. دوابەدوای ئەم کردارەی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی، بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریاش دوو فڕۆکەی ڕژێمی زایونیی پێکاو خستنیە خوارەوە.

خرانەخوارەوەی فڕۆکەشەڕکەرەی ئێف ١٦ ەکەی ئیسرائیل ھێندە بۆ کابینەی ڕژێمی زایونی گران بوو کە وای پێ باشتر بوو بە چەواشەکاری و بوختان کردئن بۆ ئەم وئەو لای بیروڕای گشتی وا بنوێنێ کە گوایە ئەو فڕۆکەشەڕکەرەی لە لایەن ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم بوختانەی زایونییەکانی ڕەت کردووەتەوە.

 

 

 

 

سەرپەیڤ