شوبات 12, 2018 21:03 Asia/Tehran
  • دەمشق: هەرکەس دەسدرێژی بکاتەسەر سووریا چارەنووسی فڕۆکەی ئیسرائیلی چاوەڕوانی دەکا

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد کە، هەرکەس دەسدرێژی بکاتەسەر خاکی سورویا، چارەنووسی فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی تووش دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، فەیسەڵ مێقداد یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لە ڕێوڕەسمێک لەباڵوێزخانەی ئێران لە دەمشق بەبۆنەی سی و نۆهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: دەسکەوتێک کە سوپای سووریا بەخستنەخواری فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی مسۆگەری کرد، پێشاندەری گەڕانەوی سووریاو بڕیارەکەی بۆ زاڵبوون بەسەر دوژمنەکانیەتی.

ناوبراو ڕێزی گرت لە داکۆکیی ئێران لەسووریا لەبەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکاریی بیانییەکان و پووچەڵ کردنەوەی پیلانی ئەمریکاو زایۆنیزم بۆ دیاریکرانی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل .

مێقداد پاش خرانەخواری فڕۆکەی جەنگیی ئێف١٦ی ئیسرائیل لەلایەن سوپای سووریاوە لە تەپۆلکەکانی جەولان، لێدوانی دا.