شوبات 12, 2018 21:04 Asia/Tehran
  • تورکیاو هەواڵی کوژرانی٣١ سەربازی لەدەسپێکرانی دەسدرێژکاریی بۆسەر باکووری سووریا

ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، سی و یەک سەربازی ئەو وڵاتە لە دەسپێکرانی ئەو دەسدرێژکارییەوە بۆسەر باکووری رۆژاوای سووریا کوژراون و ١٤٣ کەسیش بریندار بوون.

ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، سی و یەک سەربازی ئەو وڵاتە لە دەسپێکی پەلاماری ئەو وڵاتە بۆسەر باکووری رۆژاوای سووریا کوژراون و ١٤٣کەسیش بریندار بوون.

ئەو ئامارە دوو رۆژ دوای دەسدرێژکارییە مەرگهێنەکانی بڵاو کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە لە ئەستەمووڵ، ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە سەرماڵپەڕەکەی ڕایگەیاند، لەدەسپێکی ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون لە بیستی ژانڤییەی٢٠١٨ ، سی و یەک کەس لە هێزەکانی سوپا کوژراون و١٤٣ کەسیش بریندار بوون.

ئامانجی ئەو دەسدرێژکارییەی سوپای تورکیا بۆسەر شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) یە، گرووپێک کە تورکیا بە گرووپی تیرۆریستی لەقەڵەمی دەدا بەڵام ئەو گرووپە لەشەڕی دژ بەتیرۆریستانی وەهابی زایۆنیستیی داعش داکۆکیی ئەمریکای لەپشت بوو.

تێکهەڵچوونی سوپای تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانانی سووریی ئەو وڵاتە لەگەڵ یەپەگە لەناوچەی عەفرین، ناوچەیەکی کوردنشین لەباکووری سووریا درێژەی هەیە.

سوپای تورکیا لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەو ناوچەیە زەبری قورسی وێکەوتووە بێ ئەوەی پێشڕەوییەکی بەرچاو بەدەست بێنێ. یانزە سەرباز لەوان دووانیان رۆژی شەممە لە کرانەئامانجی کۆپتەرێک کوژران.

ڕێکخراوی ناسراو بە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند، جگە لە سەربازانی سوپای تورکیا، لانیکەم ١٦٥ عەرەبی سووری کە ئانکارا پڕچەکی کردوون، لە دەسپێکی ئەو دەسدرێژکارییەوە تائێستا کوژراون.