شوبات 12, 2018 21:12 Asia/Tehran
  • ئاماروڕێژەی کوردەکان لە هەڵمەتی عەفرین: تەقاندنەوەی پێنج تانکی تورکیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو کوژرانی دووسەدسەربازی تورک تەنیا لە یەک حەوتە لە عەفرین

یەکینەکانی پاڕاستنی گەل لە تەقاندنەوەی لانی کەم پێنج تانکی سوپای تورکیا وکوژران وبریندار بوونی دەیان سەربازی تورک وهاوپەیمانانی عەرەبیان لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە عەفرین هەواڵیان دا. کوردەکان هەروەها پیداگری دەکەن کە لەحەوتەی یەکەمی فڤوریە نێزیک بە دوسەد سەربازی تورک کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایانگەیاند : لە هەڵمەتێکدا لە دژی یەکێ لە بنکەکانی هێزە عەرەبەکانی سوپای ئازادی سووریا سەربە سوپای تورکیا لە شاری ئیعزاز لە بیست کیلومیتری عەفرین چوار تانک ، هەماریکی تەقەمەنی وچەندین چەکی قورسی سوپای تورکیا کە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سوپای ئازاد لەم ناوچەیە سەقامگیر کرابوون تەقاندەوەو پێنج  سەربازی تورکیش کوژران. لە لایەکی ترەوە هێزەکانی سوریای دێموکراتیک لە بەیان نامەیەکدا ئاکام وئەنجامی تێکەڵچوونی کوردەکان لەگەڵ سوپای تورکیا وتاقمە عەرەبەکانی هاوپەیمانی ئانکارای لە هەڵمەتی سەربازی " چڵە زەیتوون" لە کاتی زەمەنی یەک هەتا هەشتی فڤوریە یان ڕاگەیاند. بە پێێ ئەم بەیان نامەیە ، ئاکام وئەنجامی ئەم تێکەڵچوونانە لە دوازدە مێحوەرلە درێژایی سنوورەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا کوژرانی نێزیک بە دووسەد سەربازی تورک بووە. هێزەکانی سووریای دێموکراتیک دەبێژن لە حەوتەی سەرەتای فڤوریە زیانی قورس لە سەربازان وکەرەسە وئامیری سوپای تورلیا وتاقمە عەرەبە هاوپەیمانەکانیان که وتوە، ژماری قوربانیانی تێکەڵچوونەکان لە نێوان سەربازانی تورک بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم هێزانە سەد هەتا دووسەد کوژراوە وژماری زیانی تاقمە کانی سوپای ئازادی سووریا دەیان کەس بەرئاورد کراوە کە لەنێوانیان دا یەکێ لە فەرماندەرانی سوپای ئازادیش بەرچاو دەکەوێت. هەروەها کوردەکان ئیدعایان کردووە کە نێزیک بە بیست کەس لە هێزەکانیان بە هۆی کەڵک وەرگرتنی سوپای تورکیا لە موشەکەکانی هەڵگری گازی ژەهراوی لە پەلامارەکانی خۆیان لە شەشی فڤوریە ، برینداربوونە.