شوبات 13, 2018 09:16 Asia/Tehran
  • داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە عەفرینی سووریا

ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایانگەیاند: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان لە شاری عەفرینی سووریا خستووەتە خوارەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە بە ڕاگەیاندنی ھەواڵی داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە عەفرین، وتیشی: سیپان حەمۆ سەرکردەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا ( یە پە گە) پێی داگرتووە: لە شاری عەفرین دا شەڕڤانانی کورد بە تەواوی ھاواھەنگن لەگەڵ سوپای سووریا.

سیپان حەمۆ سەرکردەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا ( یە پە گە) وێڕای داخوازی لە سوپای سووریا بۆ پەرە پێ دانی ئامادە بوونی سەربازییانەی لە ناوچەی عەفرین وتیشی: ئەگەر سوپای سووریا بڕیاری چوون بۆ مەنبەج بدات یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا ( یە پە گە)  ڕێگرییان لێ ناکات.

شاڵاوی سەربازییانەی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی دژی کوردانی شاری عەفرین لە باکووری سووریا لەژێر ناوی چڵەزەیتوون لە ڕۆژی شەممە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکراوەو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشانە ڕایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوەی تورکیا بەزاندنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی سووریا دێتە ئەژمار.

 

 

 

سەرپەیڤ