شوبات 13, 2018 16:37 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەکە ئیسراییلیەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

سوپای سووریا لە دۆزرانەوەی چەکە ئیسراییلیەکان لە ناوچەئازادکراوەکانی ژێرداگیر کاری تیرۆریستەکانی داعش لە دەوروبەری دەیروزۆر لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە هەواڵی دا.

سەرچاوەیەکی سەربازی سووری ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ڕایگەیاند ، هێزەکا نی یەکەی سەربەسوپای سووریا لە جەریانی پشکنینی ناوچە ئازاد کراوەکان کەژێر داگیر کاری تاقمی ترۆریستی داعش لە دەوروبەری دەیروزپر لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، چەکی ئیسراییلیان دۆزیەوەو زەوتیان کردن. ئەم سەرچاوە سەربازیە پیداگری کرد: هێزەکانی سووریا ژماریەەکی زۆر لە کەرەسەو ئامیری سەربازی لەوان خومپارە، تانک ومین کە برێک لەوان ئیسراییلین لە گوندەکانی " ئەلسیال" و" حەسرات" هەڵکەوتوو لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی شاری بوکەماڵ لە دەوروبەری باشووری ڕٶژهەڵاتی دەیروزۆر دۆزیەوە ودەستیان بەسەر داگرت. پیشتریس یەکەکانی سوپای سووریا لەکاتی پاکتاوکرانی شاری ئەلمەیادین لە باشووری ڕٶژهەڵاتی دەیروزۆر ، بڕیکی زۆر چەکی ئیسراییلیان دۆزیبووەوە. ڕۆژنامەی زایونی هائارتس پێشتر نوسیی: پشتیوانی سەربازی سوپای ئیسراییل لە تیرۆریستەکان لە سووریا ، لەساڵی ڕابردوو فرەتر لە سەد وپازدە ملوین ، فرەترلەسی ودووملوین دوڵاریان خە مڵاندبوو.

سەرپەیڤ