شوبات 13, 2018 16:49 Asia/Tehran
  • لاوروف : ئەمریکا لەدووی دامەزرانی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا پیداگری کرد، لە ڕوانگەی مسکۆ ئابەم جۆرە دێتە بەرچاو کە ئەمریکا لەدووی سەقامگیرکردنی درێژماوە وڕەنگە هەمیشەیی لە سووریا بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا سرگئی لاوروف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای وتووێژ لەگەڵ دیدیە ڕیندرز ، هاوتای بلژیکی خۆی وتی: بە شێوەی گشتیی ، گومانی ئەوەمان هەیە کە بەپێی برێک لە نیشانەکان کە لەبارەیانەوە قسەمان کرد ، ئەمریکا دەیهەوێ بۆ دەورەیەکی درێژخایەن وڕەنگە بۆ هەمیشە لە سووریا بنێنێتەوە. بە قسەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا، ئەمریکا پێشتر وتبووی کە تەنیا هۆی بەشداری هێزە چەکدارەکان لە سووریا بۆ شەڕ لەگەڵ داعشە. ئەو لێکیشی دایەوە، بەم حاڵەوە دوای شکستی تیرۆریستەکان واشنتۆن بوونی لە سووریا بە چەشنێک جیاواز لێک ئەداتەوە. ئەو بەئاماژەدان بە کردەوەکانی ئەمریکا لە سووریا پیداگری کرد  ئەمریکا لەوێ بەشێوەی یەک لایەنە ومەترسیدار دەجوڵێتەوە ویەکپارچەیی خاکی سووریا دەخاتە مەترسیەوە. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی مسکۆ وتی: بە ڕای من ئەمریکیەکان هەوڵ ئەدەن هەتا هەنگاوی یەک لایەنەی مەترسیدارهەڵگرن وبەم جۆرە ،ئەم هەنگاوانە زۆرتروزۆرتر بەشێک لە ڕێبازی دامەزرانی  شتێک بە ناوی وڵات لە بەشێکی گەورە لە زەویەکانی سووریا لەڕٶخی ڕۆژهەڵاتی فورات ونێزیک سنووری عێراق بەرچاودەکەوێت. بە قسەی لاوروف ، ئەم کردەوەیە زۆرتر وەکوو هەنگاوێک بۆ لاوازکردنی یەکپارچەیی ئەرزی سووریایە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا هێواداری دەربری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕوون وشەفاف بوونی ڕەوتی یاسای بنەڕەتی لە سووریا متمانە بەدی بهێنن وبەربەرەکانی لەگەڵ گشت یاریکەرانی بیانی لە سووریا بخاتە سەرلەوحەی کاری خۆی کە ئەگەریی هەیە جێ بەچێ کرانی بڕیارنامەی بیست ودوو پەنجاو چوار لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو بکاتەوە. وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پیداگری کرد: ڕوسیا هەروا لاینگری بەشداری کوردەکان لە گشت ڕەوتەکانی ئاشتی لە سووریایە وچارەسەرکرانی قەیرانی سووریا بەبێ بەشداریان ئەگەریی نیە.