شوبات 13, 2018 16:52 Asia/Tehran
  • بومبارانی ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی عەفرین :سێ کەسی سێڤێل کوژران

تورکیا وئەندامانی هاوپەیمانی لە جەریانی هەڵمەتی چڵە زەیتون ، ئەمجارە ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی عەفرینیان دایە بەردەسڕێژ کە چەند کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئەمڕۆ سێ شەممە سوپای تورکیا هاوڕێ لەگەڵ ئەندامانی سوپای ئازاد هاوپەیمانی خۆی لە هەڵمەتی چڵە زەیتون هەروا شاری عەفرین لە پارێزگەی حەڵەبی سووریایان بومباران کرد. کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە لە پەلامارەکانی ئەمرۆی تورکیا بۆسەر عەفرین سێ کەسی ناسەربازی کوژران ودەیان کەسیش بریندار بوون. هێزە تورکەکان ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی عەفرین یان بە سێ موشەکی گراد دایە بەر دەسڕێژ. ئەم ناوچە ئیستاکە زۆر قەرەبالغە وئەمە بۆ یەکەم جارە کە هێزەکانی تورکیا ناوەندی عەفرین دەدەنە بەردەسڕێژ چونکە پەلامارەکانی پێشویان ناوچەکانی دەوروبەری ئەم شارەیان دابووە بە رپەلامار. ئەمە تەنیا نەخۆشخانەیەکە کە لەشاری عەفرین سەرقاڵی کارە وڕۆخاندنی بەبڕانە دەبێتە هۆی قەیراناوی بوونی دۆخی ئینسانی لەم ناوچەیەدا. هەواڵنێری ئەلمەیادین پیداگری کردکە پەلامار بۆسەر دەوروبەری نەخۆشخانە قۆناخێکی نوێ یە کە سوپای تورکیا دەستێپێکردووە ودانە بەردەسڕێژی ، ژیانی فرەتر لە یەک ملوین کەس دەخاتە مەترسیەوە. بە قسەی ناوبراو ، ناوچەکانی ژێر زاڵیەتی کەسانی چەکدار لە گەڕەکیک کە لە دەوروبەری نەخۆشخانە دراوەتە بەر دەسڕێژ ، دۆرترە. ڕۆژی ڕابردویش لە بەرەی دەیر بلوت ، هەڵکەوتوو لە ناوچەی جندیرس لە عەفرین هێزەکانی تورکیا لەگەڵ میلیشیا کانی یەکینەکانی پاڕاستنی گەل تێکهەڵدەچوون. فڕٶکە شەڕکەرەکانی تورکیایش گوندەکانی ناوچەی شیا یان بە توندی دایە بەر دەسڕێژ ودەزگەی پۆمپاژی ئاو لەگوندی کەفر سەفرە یان بومباران کرد.