شوبات 13, 2018 17:50 Asia/Tehran
  • داکۆکیی دراڤیی پێنتاگۆن لە کوردانی سووریا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) بەنیازە لەساڵی٢٠١٩ نزیک بە٥٥٠ملوێن دۆلار تەرخان بکات بە گرووپە کوردەکان لە سووریا بۆ وێنە، پەیەدەو یەپەگە.

بەپێی ڕاپۆری ئەفکارنیوز، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) بەنیازە لەساڵی٢٠١٩ نزیک بە٥٥٠ملوێن دۆلار تەرخان بکات بە پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە)، لقی سیاسیی کوردەکانی سووریا کە یەکنیەکانی پاراستنی گەل، لقی سەربازیەتی و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە).

پێنتاگۆن ڕۆژی دووشەممە خوازیاری تەرخان کرانی٣٠٠ملوێن دۆلار بۆ مەشق پێکردن و پڕچەک کردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بریتی لە؛ پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە) و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) بوو. پێشتریش پێنتاگۆن خوازیاری تەرخان کرانی بودجەی٢٥٠ملوێن دۆلاری بۆ پیکهێنانی هێزێکی ئاسایشی سنووریی داگری ئەو هێزانە ببوو.

بەپێی بودجەی بەرگریی کە بۆ ساڵی٢٠١٩ی ئەمریکا پێشنیار کراوە، بڕیارە ٨٥٠ملوێن دۆلار بۆ چالاکییەکانی هاوپێوەند بە مەشق پێکران و پڕچەک کرانی هێزەکان لە عێراق بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش تەرخان درابوو. لە داوایەکدا کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە بودجە هێناویەتییە ئاراوە، ئاوا هاتووە: "مەش پێکردن، پڕچەک کردن و داکۆکی لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی دەسکەوتە بەدەست هاتووەکان لەهەمبەر داعش بەهێز دەکاو پێش دەگرێ بە دەرکەوتنی دووبارەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەدا."

پێنتاگۆن بەو بودجە نوێیەی بەنیازە ملیاردێک و٤٠٠ملوێن دۆلار بەوبابەتە تەرخان بکات. پێنتاگۆن ساڵی ڕابردووش ملیاردێک و٨٠٠ملوێن دۆلاری تەرخان دابوو بە مەشق پێکردن، پڕچەک کردن و داکۆکی لە هەڵمەتی سەربازی لە عێراق.