شوبات 13, 2018 18:24 Asia/Tehran
  • وشداری دانی دەمیشق بە ڕژێمی زایونی لە بارەی دەسدرێژکاری بۆ سەرخاکی سووریا

دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند لە ئەگەریی دەسرێژی هەمدیسانی ڕژێمی زایونی بۆسەر خاکی ئەو وڵاتە ، ئەم رژێمە لەگەڵ وەڵامی دوولە چاوەڕوانی زۆرتر ڕوووبەڕوو دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز ئایمەن سوسەن وەزیریاری کاروباری دەرەوەی سووریا ئەمرٶ سێشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەدەمیشقی پیتەختی سووریا وتی ئیسراییل پێ وایە شەڕیک کە سووریا چەندین ساڵە لەگەڵی ڕووبەڕوویە ، ئەم وڵاتەی پرتووکاندووە وناتەوانی کردووە وئیتر توانایی ڕووبەڕووبوونەوە ی دەسدرێژی دوژمنی زایونی نییە . قسەکانی ئایمەن سوسەن دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە دامەزراوەی بەرەڤانی ئاسمانی سووریا ڕۆژی شەممە توانی فڕٶکەیەکی شەڕکەری ئیف شازدەی ئیسراییل بخاتەخوار. ئەم فڕۆکە شەرکەرە لە حاڵی گەڕانەوە لە دەسدرێژی ئاسمانی بۆسەر سووریا بوو کە درایە بەر دەسڕێژ. بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی یەکشەممە وتی ئیسراییل بە پیی لەدەس دانی فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتە ، درێژە ئەدات بە پەلامارەکانی خۆی لە سووریا .