شوبات 14, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • وشداردانی لێبڕاوانەی دیمەشق بە ڕژێمی ئیسرائیل لەمەڕ دوپات نەکردنەوەی هێرش بۆ سەر سووریا

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وشداری دایە ڕژێمی ئیسرائیل کە ئەگەر بێتوو هێرشی دووبارە بکاتە سەر سووریا، تووشی حەپەسانی زیاتر دەبێتەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە ناوەندی هەواڵدەریی فەرمیانەی سووریا(سانا)، ئەیمەن سوسان جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران ڕایگەیاند: هەر جارێک کە ڕژێمی زایونی بیهەوێت پەلاماری خاکی سووریا بدات، سوپای ئەم وڵاتە بە هاتنە دەست و کاردانەوەی خۆی زیاتر ئەو ڕژێمی تووشی حەپەسان دەکات.

یەکەی دژی ئاسمانیی سووریا دەهەمی فڤریەی 2018 لە وەڵامی شاڵاوەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەگەلێکی سووریا، فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەو ڕژێمەی خستە خوارەوە. دوای داکەوتنی ئەو فڕۆکە شەڕ کەرە، ڕژێمی زایونی شاڵاوەکانی بۆ سەر سووریا دەست پێ کردەوە، بەڵام یەکەی دژی ئاسمانیی سووریا ئەو شاڵاوانەشی بەرپەرچ دایەوە.

هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەخبارییەی سووریا وای بڵاو کردووەتەوە کە، ناوەندی ڕێکخستنی ڕووسیا لە (حەمیمیم)ی سەربە پارێزگای لازقییە بە گێڕانەوە لە شایەتحاڵێک ڕایگەیاندووە:تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە هەنگاوێکی دیکەدا لە قەواخی فریاکەوتنی ناسراو بە ( کڵاو سپیەکان) خەریکی خۆسازدانن بۆ ئەنجام دانی هێرشێکی تازەی کیمیایی دژی خەڵکی سڤیل لە ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریاو بۆ ئەوەی دواتر ئۆباڵی گردنی سووپای سووریای بکەن.

ئەخبارییە ڕاشیگەیاندووە: تیرۆریستان بە گوێرەی ئەم سیناریۆ ساختەیە پتر لە بیست بتڵی غازی کۆلێریان ئامادە کردوەو تاقمی ناسراو بە کڵاوسپیەکانیش یارمەتیی دەستبەجێی سەرەتایییان ڕەچاو کردووە هەتا بە فیلم هەڵگرتن و چەواشەکاری وا بنوێنن کە گوایە خەریکی فریاکەوتنی دانیشتووانی ئیدلەبن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو جارێکی تر پێی داگرت: بوختانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە بارەی ئەمەی کە سوپای سووریا چەکی کیمیایی دژی ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان لە نزیکی دیمەشق بەکار هێناوە، درۆودەلەسەو بێ ناوەڕۆکە.

سەرەتاکانی ئاپریلی ساڵی ڕابردوو تاقمە چەکدارو تیرۆریستەکان باسی ئەنجام گرتنی هێرشی کیمیایییان کرد لە شاری خان شەیخونی سوریا. دوای بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە میدیاکانی ڕۆژئاوا و عەرەبیی هاوتەریب لەگەڵ تیرۆریستان بە وەڕی خستنی هەراوهوریای پڕوپاگەندەیی ، هەوڵیان دا هەتا دەوڵەتی سووریا بە دەست هەبوون لەو هێرشە کیمیایەدا تۆمەتبار بکەن و ئەمەش بوختانێک بوو کە دەوڵەتی سووریا بە توندی ڕەتی کردەوەو پێی لە سەر ئامادە بوونی خۆی بە مەبەستی ئەنجام گرتنی لێکۆڵینەوەی بەربڵاو لەم پەیوەندیەدا داگرت. جێگای ئاماژەیە کە لە ڕووداوەکەی خان شەیخون دا لانیکەم شەست کەس گیانیان لە دەست دا .

هەر لەو ماوەیەدا سوپای ئەمریکاش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوختانی هێرشی کیمیایی لە ناوچی خان شەیخون لە ئیدلەب کە بۆ دەوڵەتی سووریا کرا بوو، بنکەی ئاسمانیی شەعیراتی دایە بەر موشەک .

 

 

سەرپەیڤ