شوبات 15, 2018 12:33 Asia/Tehran
  • دیمیستۆرا: هیچ کاتێک بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دیاری نەکراوە

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا ڕایگەیاند : هیچ کاتێک بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دیاری نەکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ ستێفان دی میستۆرا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سووریا ڕاشیگەیاند: شەڕ و کێشە لە ناوچە سەرسنوورییەکانی سووریا خۆوەردانی سەربازیی چەن لایەن دەگرێتەوە و هیچ کاتێک بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دیاری نەکراوە.

ناوبراو جەختی کرد هەموو لایەنەکان دەبێ ئاگربڕی بێ شەرت و مەرج بۆ پاراستنی گیانی شارومەندان و خەڵکی سیڤیل ڕاگەیەنن. ڕووداوەکانی ئیستا، ئاشتی و پاوەجێیی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بە ناوی چڵەزەیتوون دژ بە کوردەکان لە ٢٠ی ژانڤییەوە لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای سووریا دەست پێبووە.

دەوڵەتی سووریا بە ئیدانە کردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە، ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە دەسدرێژی و بنپێ کردنی مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.