شوبات 15, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • بانگەشەی پێشڕەویی هێزەکانی تورکیا و تڕۆڕیستانی ژێر فەرمانیان لە ڕۆژئاوای عەفرین

هێزەکانی تورکیا و تاقمە تڕوڕیستەکانی ژێر فەرمانیان بانگەشەیان کردووە لە دوو میحوەرەوە بەرەو ناوچەی گرینگی جەندیرس لە عەفرین خەریکی ئەنجام دانی ئوپڕاسیونن .

لە حاڵێکدا کە زۆربەی  سەرچاوە هەواڵیەکان باسی  پێشڕەوی کەم  و قۆربانی  زوری  ئەرتەشی  تورکیا و تیڕۆڕیستانی  ژێر فەرمانی  دەکەن  لە بیست وحەوتەمین  ڕۆژی پەلامار بۆ سەر شاری عەفرین ، ماڵپەڕی عەنب  سەر بە  تڕوڕیستان  ڕاپۆڕتی دا  کە ئەو هێزانە  گەیشتوونەتە  نزیکی ناوچەی  جەندیرس  لە ڕۆژئاوای عەفرین . هێزە کوردەکان لە عەفرین دەڵێن پەلامارەکانی تورکیا و ئەرتەشی بەناو ئازاد لە هەموو  میحوەرەکانیان بەرپەرچ داوەتەوە  و 51  تڕوموبیلی  سەربازی تورکیایان  لەناو بردووە .هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی  سووریا  ڕایگەیاند  تا ئێستا  180 کەسی سیڤیل   لە پەلامار  بۆ سەر عەفرین کوژراون و 413 کەسیش  بریندار بوونە . ئەرتەشی تورکیا   بانگەشەی  کردووە  لە 20 ژانویە  و بە دەسپێکی  ئوپڕاسیونی  ئەرتەشی  ئەو وڵاتە  لە عەفرینی  سووریا  تا ئێستا هەزار و 528  تڕوڕیست کوژراون  یان  بریندار بوونە . ئەرتەشی  تورکیا ئەمڕۆ  پێنجشەمەش  باسی  کوژرانی 43 کەسی دیکەی کرد لە چوارچێوەی  ئوپڕاسیونی  چڵە زەیتوندا .لە هەمان حاڵدا بە هۆی پەلاماری مووشەکیی تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوادانەکان لە شاری عەفرینی سووریا  دوو کەس  بۆ وێنە  کچێک  بریندار بوونە . هەواڵدەریی  فەرمی  سووریا  ڕاپۆڕتی دا  مووشەک هاوێژەکانی تورکیا  ناوچە ئاوادانەکان  لە شاری عەفرینیان  مووشەک باران کردووە کە بە هویەوە  دوو کەس لەوان  کچێکی مناڵ  بریندار بوونە .  ژنانی عەفرینیش  دژی پەلاماری تورکیا بۆ سەر عەفرین خۆپیشاندانیان کرد . سەدان کەس  لە ژنانی  عەفرین  لە سووریا  ڕۆژی چوارشەمە لە ناڕەزایەتی  بە پەلاماری سەربازی  تورکیا و تڕۆڕیستانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە بۆ سەرئەو ناوچەیە خۆپیشاندانیان کرد .  بەشدار بووان  لەو  خۆپیشاندانە  دروشمی " عەفرین   تەنیا  نیە " و (نەتەوەی  سووریا  یەکگرتوون) یان بەرز کرەوە . دانیشتووانی  شاری جندیرس  لە نزیکی  عەفرینیش  دژی پەلاماری  تورکیا و تڕوڕیستانی ژێر فەرمانی بوسەر عەفرین خوپیشاندانیان کرد .