شوبات 15, 2018 17:41 Asia/Tehran
  • پێ و شوێن گیرانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ناس کردنی ڕژێمی زایونی لە ئاسمانی سووریا

یەکە دژی ئاسمانییەکانی سوپای سووریا شەوی پێنج شەممە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ناس کردنی ڕژێمی دەست درێژکاری زایونییان لە باشووری سووریادا پێ و شوێن گرت.

میدیاکانی سووریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکانەوە ڕایانگەیاند:فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ناس کردنی ڕژێمی زایونی ڕۆژی چوارشەممە لە چەند قۆناغ دا هەرێمی ئاسمانیی سووریایان لە ناوچەی قەنیترە بەزاند کە ئەمەش کاردانەوەی یەکەی ئاسمانیی سووریای لێ کەوتەوەو بە ناچاری هەڵاتن.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سنووربەزێنەکانی ڕژێمی زایونی لە لای بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە چوو بوونە نێو ئاسمانی پارێزگای قەنیترە لە باشووری سووریا.

ئەم دەست درێژکارییە لە حاڵێکدا ئەنجامی گرت کە یەکەی دژی ئاسمانیی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە فڕۆکەیەکی شەرکەری بۆمی هاوێژی سنووربەزێنی ڕژێمی زایونیی کە خەریکی بوردومانی بنکەیەکی سەربازی لەم وڵاتەدا بوو، خستە خوارەوە.

دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاندووە، ئەگەر بێتوو ئەو دەست درێژکارییانەی هێزەکانی ڕژێمی زایونی دووپات بێتەوە، لەگەڵ وەڵامی لێبڕاوانەی هێزەکانی سووری دا بەرەوڕوو دەبنەوە.

 

سەرپەیڤ