شوبات 16, 2018 11:48 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای سوریا بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لە دەورووبەری دیمەشق

سوپای سوریا بنکە و شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستان لە دەورووبەری دیمەشقی داوەتە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئەلعالەم، هێزی سوری شوێنی کۆبوونەوەی چەکداران لە ناوچەکانی نشابە، ریحان، ئاربین و دوما و حەرەستای لە ریفی دیمەشق  داوەتە بەر پەلامار  .

پەلاماری بەڕاکێتسی تیرۆریستان بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی دیمەشق لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زۆرتر لە سەدوشەست کوژراو و برینداری لێ کەوتوەتەوە.

کەناڵی سکای نیووزی عەرەبی بە گێڕانەوە لە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا  سەر بە نەیارانی سوری رایگەیاند: ژوماری کوژراوانی سیڤیل لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە عەفرین لەباکووری سوریا گەیشتوەتە 78 کەس  کە لەنێویان دا  بیست ویەک کەسیان منداڵ و پازدە کەسیشیان ئافرەتن.

ئەم تاقمە ڕاشیگەیاند:تائێستا 34 کەس هێزی تورکیا و نیزیکەی 180 کەس لە چەکداران کەلەلایەن ئەم وڵاتەوە و هەروەها 170 ئەندامی یەکێنەکانی بەرگری گەلی سوریاش کوژراون.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی  تورکیا لە شاری عەفرین لە باکووری سوری  بە ناوی چڵە زەیتوون بە دژی کوردەکان لە بیستەمی ژانیڤەری ساڵی 2018ەوە دەست پێکراوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای ئیدانە کردنی  ئەم ئۆپراسیۆنە ڕایگەیاند: ئەم کارەی تورکیا بە دژی سەروەری نەتەوەیی سوریایە.

سەرپەیڤ