شوبات 16, 2018 21:09 Asia/Tehran
  • ئەلمەیادین: سوپای سووریا لەگەڵ کوردەکان ڕێککەوت لەسەر هاتنی بۆ نێو عەفرین

کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە هەوڵە کارگێڕییەکان بۆ هاتنی سوپای سووریا بۆناوچەی عەفرین بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی سوپای تورکیا دەس پێ بووە.

کەناڵی ئەلمەیادین ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: هیچ مەرجێک بۆ هاتنی سوپای سووریا بۆ عەفرین لەلایەن سوپاو یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) دیاری نەکراوەو کاتی وردی هاتنی سوپاش جارێ ڕانەگەیێندراوە.

ئەلمەیادین ڕاشیگەیاند: ئەو ڕێککەوتنە لەنێوان سوپای سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل مۆرکراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە واچاوەڕوانی دەکرێ ئەو ناوچەیە لەڕۆژانی داهاتوو شایەتی هاوکاریی پەرەی سوپایس ووریاو یەکینەکانی پاراستنی گەل بێ، هەربەوجۆرەی کە پێشتر ئەو هاوکارییە لە گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسودی حەڵەب لەکاتی گەمارۆی ئەو شارە ئەنجامی دەگرت. ژمارێک میدیا رۆژی هەینی ڕایانگەیاندبوو کە سوپای سووریا بۆ هاتنە نێو ناوچەی عەفرین و بەرگریی کردنی لەهەمبەر دەسدرێژکاریی تورکیا، ڕایگەیاندووە کە کوردەکان دەبێ چەکەکانیان ڕادەستی سوپا بکەن.