شوبات 19, 2018 07:56 Asia/Tehran
  • کوژرانی زیاتر لە 170 کەسی مەدەنی لە پەلاماری ئەرتەشی تورکیا بۆسەر عەفرین

میدیاکانی سوریا رایانگەیاند ، لە دەسپێکی دەسدرێژیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر عەفرین ، لە ژانیڤەری 2018 وە تا ئێستا ، زیاتر لە 170 کەسی مەدەنی سوری کوژراون و 458 کەسی دیکەش بریندار بوونە.

بە پی راپۆرتی ئیرنا ، میدیکاکانی سوری رۆژی رابردوو رایانگەیاند ، لە ئەنجامی پەلامارەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر عەفرین ، زیانی زۆریش بە ژیرخان و ماڵەکانی ناوچەی عەفرین کەوتووە .

میدیاکانی سوریا هەروەها رایانگەیاند ئەرتەشی سوریاو یەکینەکانی پاراستنی گەلیش بۆرێگرتن لە گەیشتنی ئەرتەشی تورکیا بۆناوچەی عەفرین رێککەوتن .

بە دوای شاڵاوی دەسدرێژکارانەی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین، وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا پەلاماری ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ئەم شارەی شەرمەزار کرد و رایگەیاند ، ئەم هەنگاوەی ئەرتەشی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە .

سەرپەیڤ