شوبات 19, 2018 11:20 Asia/Tehran
  • ھاوێژارانی دەیان ڕاکێت لە لایەن تیرۆریستانەوە بەرەو ڕیفی دیمەشق

ئەندامانی تیرۆریستی سەقامگرتووی سووریا، ٨٠ ڕاکێتیان بەرەو ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕیفی دیمەشق ھاویشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوە ھەواڵییەکانی سووریا ڕایانگەیاند: لە شاڵاوی بەڕاکێتی ڕۆژی یەکشەممەی تیرۆریستان بۆ سەر ڕیفی دیمەشق، چەندین کەس لە شارومەندانی سووری کوران و یان بریندار بوون.

تاقمە چەکدارە تیرۆریستەکانی سەقامگرتووی ناوچەی غوتەی ڕۆژھەڵات لە گردوپەڕی دیمەشق حەوتەی ڕابردووش چەندین گولە ھاوەنیان بەرەو ناوچەی مەدەنیی ئەلئەسەدی شاری حەرستا تەقاندووە کە لە ئەنجام دا چوار منداڵی سووری کوژراون.

تاقمە تیرۆریستەکان لە غوتەی ڕۆژھەڵاتی ڕیفی دیمەشق بەردەوام بە ھێرشی ھاوەن ئاگربڕ ە دەگەیەندراوەکەی ناوچەکانی کەم کردنەوەی ئاڵۆزیی پێشێل دەکەن.

کەناڵی مەیادین ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: تاقمە تیرۆریستییەکانی ئەحرارۆشام و نورەدین زەنگی بە تێکەڵاوبوونیان تاقمێکی تازەیان بەناوی بەرەی ڕزگار کردنی سووریا پێکھێناوە و جابر عەلی پاشا ناسراو بە ئەبولبەرایان وەک سەرکردەی ئەم تاقمە تیرۆریستییە دیاری کردووە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون . بە پێشڕەویی سوپاو ھێزەکانی خۆڕاگری، سووریا دوای ساڵانێکی زۆر بەرخۆدان لە سەروبەندی سەرکەوتنێکی تۆکمەوتەواودایە لە بەرامبەر تیرۆریزم دا

 

 

 

سەرپەیڤ