شوبات 20, 2018 12:02 Asia/Tehran
  • بوگدانۆڤ: بەردەوامی  ڕەوتی ئاستانە باشترین بژاردە بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی سوریایە

جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی ڕوسیا لە کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووسیا ئەلیەوم وتی : مۆسکۆ لەسەر ئەوباوەڕەیە ڕەوتی ئاستانە باشترین بژاردەیە بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی سووریا .

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی  ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران،  میخائیل بوگدانۆڤ   بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئاستانە  ئەو  تواناییە دەخاتەبەر دەستی هەمووان بۆ وتووێژ لەسەر دابین کردنی ئاسایشی شارومەندانی سوری و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، وتیشی  : هەموو لایەنەکان  دەبێ بۆ جێبەجێ کردنی خاڵەکانی وتووێژی ئاستانە سەبارەت بە ناوچە کەم ئاڵۆزەکان لە سوریا هاوکاری و هەماهەنگییان هەبێت  . 

بوگدانۆڤ  بە ئاماژەدان بەمەی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی  داهاتووی سەرۆکانی ئێران، تورکیا و ڕوسیا لە ئەستەمووڵیش لەسەر  جێبەجێ کرانی مەیدانیی بڕیارە گیراوەکان لە کۆنفرانسی سووچی  ، دەورێکی گرینگی دەبێت، وتیشی : لەم کۆبوونەوەیە دەکرێت سەبارە ت بە هەموو گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە سوریا وتووێژ بکەین.

دووهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئێران، تورکیا و ڕوسیا سەبارە ت بە سوریا بڕیارە مانگی ئاڤریلی ساڵی 2018 لە شاری ئەستەمووڵی تورکیا بەڕێوە بچێت  . 

یەکەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ڕوسیا، ئێران و تورکیا  ناسراو بە کۆبوونەوەی سووچی  چوارشەممە  بیست و دووی نوامبەری ساڵی 2017  لە شاری سووچی ڕووسیا بەڕێوە چوو.

تاێئستا هەشت خولی تووێژەکان لە ئاستی باڵا لە ئاستانە بە ئامادەبوونی شاندەکانی دەوڵەتیی سوریا، نەیارانی چەکدار کە پەیمانی ئاگربەسیان قەبووڵ کردووە و وڵاتانی ئێران وڕوسیا و تورکیا وەک دەستەبەرکەرانی  ئاشتی لە سوریا، بەڕێوە چووە.

ئەنجامی سەرەکی ئەم وتووێژانە دامەزراندنی ناوچەی کەم ئاڵۆز لە سوریا بووە  . 

 

سەرپەیڤ