شوبات 20, 2018 13:18 Asia/Tehran
  • درێژەی کوشتنی  خەڵکی سووریا لە لایەن هاوپەیمانیی ئەمریکی، ئەمجارەیان پازدە کوژراو

پازدە شاروومەندی سوری لەوان دە ئەندامی بنەماڵەیەک لە پەلاماری شەوی سێ شەممەی فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتیی دژە داعش لەژێر چاوەدێریی ئەمریکا بۆسەر دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، کوژران.

دەوڵەتی سوریا بەجاران  بە ناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە کۆتایی بە تاوانکاریی  هاوپەیمانی ئەمریکی لە سوریا بێنێ .

تاقمی چاوەدێریی ئەیروارز  کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتی دژە داعش لەژێر فەرماندەیی ئەمریکا بۆ سوریا و ئێراق پێ  وشوێن دەگرێت،  ئەم دواییە ڕایگەیاند: زۆرتر لە سێ هەزار خەڵکی سیڤیل لە ساڵی 2014 ەوە تائێستا لە پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی  ئەمریکی لە سوریا و ئێراق ، کوژراون  . 

ئەمریکا لەم ساڵانەی ڕابردوودا  بە جاران بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی، خەڵکی سیڤیل لە سوریا و ئێراق دەدەنە بەر پەلامار . 

هاوپەیمانی بەناو  دژە داعش  لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئۆباما بە ئامانجی  ئیدیعای  بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی سەقامگرتوو لە ئێراق و سوریا پێک هات  . 

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی رەسمی، ئەمریکا و شەریکەکانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لە دامەزرێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی ماڵی و چەکەمەنی تاقمەکانی تیرۆریستی لەوان داعش دێنە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ