شوبات 20, 2018 16:11 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەهاوەن بۆسەر دەمیشق چوارکوژراو و پازدە برینداری لێکەوتەوە

لە پەلاماری بە هاوەنی تاقمە تیرۆریستەکان بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی ئامویین وعەباسیین لە دەمیشقی پێتەختی سووریا چوار کەس کوژران وپازدە کەسی تریش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا ، تاقمە تیرۆریستەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی جاریکی تر بە بنپێکردنی ڕێککەوتنی ناوچەکانی کەم ئاڵوز ، ناوچە ئاوەدانەکانی شاری دەمیشقیان بە گولە هاوەن دایە بەر دەسڕێژ.

تەلەفیزیۆنی سووریا بە گیڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان لە فەرماندەیی پۆلیسی دەمیشق ڕایگەیاند کە چوار گولە هاوەن بەرەو ناوچە ئاوەدانەکانی دەمیشق کەوت. لەم پەلامارانەدا ، زیان گەلیکیش لە ماڵ وزەوی وزاری شارومەندانی سووری ژێر خانەکانی گشتیی گەیشت.

تاقمە تیرۆریستەکان لە شەوی ڕابردووەوە هەتا ئێستاکە پێنج ناوچەی ئاوەدانی تریان لەشاری دەمیشق بە تەقاندنی چەند گولە هاوەن دایە بەر پەلامار.

ئەم تەقێنەوە تیرۆریستیانە لە ناوچەکانی " ئەلقساح ، ئەلزبلتانی ، باب توما ، باب ئەلسلام وئامویین بووە. ئێران ، ڕوسیا وتورکیا ، لە ڕٶژی چواردەی گوڵانی نەوەدوشەش ولەچوارەمین خۆل لە وتووێژەکانی چارەسەرکرانی قەیرانی سووریا لە ئاستانەی قەزاخستان ، ڕێککەوتنی بەدی هاتنی ناوچەکانی ئەمن لە سووریا یان بە مەبەستی کەم کرانەوەی ئاڵوزیەکان مۆر کرد کە یەکێ لەم ناوچانەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی بوو.

دەمیشق هەرلە هەمان  ڕۆژدا بە مۆرکردنی ڕێککەوتن نامەی بەدی هێنانی ناوچەکانی کەم ئاڵوز ، ئەوەی قەبوڵ کرد.

بڕێک لە شارۆچکە وناوچەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگەی ڕێفی دەمیشق شوێنی ئامادەبوونی تیرۆریستەکانی تەکفیریە ولەوێ دەستیان کردە تەقاندنی گولە هاوەن بەرەوناوچە ئاوەدانەکانی شاری دەمیشق ودەوروبەری . ئەرتەشی سووریا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەڵمەتیکیان بۆ سەرکوت کردنی تیرۆریستەکان لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕیفی دەمیشق دەسپێکردووە.