شوبات 20, 2018 16:20 Asia/Tehran
  • گەیشتنی کاروانێک لە کوردەکانی حەڵەب بەرەو عەفرینی سووریا

کاروانێک بریتی لە شارومەندانی کوردی دانیشتووی شاری حەڵەب هاتنە ناوچەی عەفرین لە باکووری سووریا هەتا لە دانیشتوانی عەفرین پشتیوانی بکەن و لەگەڵیان یەک بگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆسێ شەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم ، ئەم کاروانە لە ڕێگەی تیپەڕگەی زیارە ، دەرگای هاتووچووی باشووری شاری عەفرین کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکوردەکانە هاتووەتە ناو ئەم شارە.

مەبەستی ئەم کاروانە کە داگری دەیان کەسی مەدەنی کورد بریتی لە ژن وپیاوە ، پشتیوانی ویەکگرتووی لەگەڵ دانیشتوانی عەفرین لە بەرانبەر پەلاماری تورکیا بۆسەر  ئەم ناوچەیەیە.

تیپەڕگەی زیارە تەنیا ناوچەیەکە کە ناوچە کوردنشینەکان لە باکووری حەڵەب  دەبەستێتەوە بە ناوچەکانی ژیر کۆنترۆڵی ئەرتەشی سووریا .

هەڵمەتی دەسدرێژکارانەی  ئەرتەشی تورکیا لە شاری عەفرین لەژێر ناوی " چڵە زەیتوون" لەدژی هێزە کوردەکان لە بیستی ژانێڤەری دووهەزاروهەژدە دەسپێکرا.

دوابەدوای هەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا لە شاری عەفرین ، وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ ئەم شارەی مەحکوم کرد وڕایگەیاند : ئەم کردەوەیەی تورکیا بنپێکردنی دەسەلاتدارەتی نیشتمانی سووریایە.

بەپێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی سووری ، لەدەسپێکرانی هەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرینی سووریا ، سەدو حەفتاو یەک کەسی سێڤێل کوژران وچوارسەدو پەنجاو هەشت کەسیش بریندار بوون.

هەرلەم حاڵەدا بڕێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕاپۆرتیان دا: هاتنی سوپای سووریا لە چوارچیوەی ڕێککەوتن لەگەڵ کوردەکان بۆعەفرین بە هۆی  هەندێ پرسی لۆجستیکی  هێشتا ئەنجام نەبووە.

سەرپەیڤ