چوونی لۆڕییەکانی هەڵگری گازی کۆلۆر ی تورکیا بۆ ناو سووریا
سێ لۆڕیی هەڵگری چەن تەن مادەی کۆلۆر سەربە تورکیا گەیشتە پارێزگای ئەدلەبی سووریا.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی پەیامنێرانی لاو بە گێڕانەوە لە کاناڵی ئەلعالەم سێ لۆڕیی سەر بە تورکیا و هەڵگری چەن تەن مادەی کۆلۆر بە تێپەڕین لە سنوورەکانی تورکیا گەیشتنە پارێزگای ئەدلەبی سورویا .
ئەوە لە حاڵێکدایە کە چەن ڕۆژ لەمەوبەر سەرچاوە هەواڵیەکانی نزیک لە تاقمە کوردەکان باسیان کرد لە پەلاماری شیمیایی ئەرتەشی تورکیا و تاقمە تڕۆڕیستەکانی ئەرتەشی ئازادی سووریا بۆ سەر گوندەکانی پەراوێزی شاری عەفرین کە هەڵبەت تورکیا کەڵک وەرگرتن لەو گازە لە سووریای ڕەت کردەوە . ساعاتێک لەمەوبەر کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلئەخباریەی سووریا ڕاپۆڕتی دا هەواڵەکان نیشان ئەدات گرووپی ناسراو بە کڵاو سپیەکان ماسکگەلی دژە گازیان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی لە ڕیفی دیمەشق دابەش کردوە تا بوار بۆ ساز کردنی فیلمێکی درۆیی نوێ فەراهەم بکات و ئەرتەشی سووریا تاوانبار بکات بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی .