شوبات 20, 2018 21:07 Asia/Tehran
  • فەیسەڵ میقداد : رووبەڕووی هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا  دەبینەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا پیداگری کرد: ئەم وڵاتە لەگەڵ هەڵمەتی تورکیا لە باکووری سووریا بەربەرەکانێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶ شەممەی کەنالی هەواڵی ڕوسیا ئەلیەوم " فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: سووریا لە بەرانبەر بەشداری تورکیا لە باکووری ئەو وڵاتە وپەلامارەکانی بۆسەر دانیشتوانی عەفرین وناوچەکانی تر کردەوە پێشان ئەدات ، سوپای سووریا لە هەموو خاکی ئەم وڵاتە بەرەڤانی دەکات. جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: دەوڵەتی ئەم ولاتە لە کورد وعەرەبەکان وهەموو خەڵکی سووریای  دەوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلاماری تورکیا بۆسەر باکووری ئەوولاتە یەکدەنگ بن.

" بەسینە شەعبان" ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سووریایش وتی: درێژەی پەلاماری تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا ، چارەسەر کرانی سیاسی قەیران وسەرکەوتنی لە بەرانبەر ترۆریسم دەخاتە دواوە. دوابەدوای دەسپێکرانی هەڵمەتی سوپای تورکیا لە شاری عەفرینی سووریا وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری سوپای تورکیا بۆئەم شارەی مەحکوم کرد وڕایگەیاند ئەم کردەوەیەی تورکیا ، بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریایە .

هەرلەم حاڵەدا کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم پاش نێوەڕووی سێشەممە ڕاپۆرتیدا: سێ دەزگا لوری سەربەتورکیا وهەڵگری چەند تەن مادەی کۆلۆر بە تێپەڕین لە سنوورەکانی تورکیا چووەتە ناوپارێزگەی ئەدلیبی سووریاوە.

پاش ئەمەیش برێک لە سەرچاوەکان لە ئەدلیب وحەڵەبی سووریا ڕایانگەیاند ژمارەیەک لە تاقمە تیرۆریستەکان لە هەوڵ دان فیلمێکی دروویین دروست بکەن وئیدعا بکەن سوپای سووریا لە گازی کولر لەدژی کەسانی سێڤێل وتاقمە تیرۆریستەچەکدارەکان کەڵکی وەرگرتووە.

سەرپەیڤ