بەشداری چەند کاربەدەستێکی ڕۆژئاوایی لە تاوانکارییەکانی ترۆریستان دژی کەسانی سیڤیل لە سوریا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەی جیا جیا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان نووسی، ژمارێک لە کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی لە تاوانکاری ترۆریستان دژی خەڵکی بێتاوان لە دیمەشق و گردو پەڕی دا دەستیان هەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوایکردووە کە تاوانکارییەکانی ترۆریستان دژی خەڵکی دیمەشق و گردو پەڕی شەرمەزار بکەن.
لەم نامەگەلە بە ڕاشکاوی گوتراوە کە رۆژ ئاواییەکان مافی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ بەرەڤانیی لە شارومەندانی خۆی و خەبات دژی ترۆریسم ڕەد دەکەنەوە .
وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەر وەها وتوویەتی، رۆژی سێ شەممە ٢٠ فیڤرییەی ٢٠١٨، تاقمە ڕەشەکوژەکان چەکدارەکان کە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دا سەقامگیرن، ناوچە ئاوەدانەکان، شەقامەکان ، فێرگەکان، نەخۆشخانەکان، دامەزراوە گشتییەکان و ژمارێک لە شۆینە دیپلۆماتیکەکان لە شاری دیمەشق و گردو پەڕی دا بە هاویشتنی مووشەک و هاوەن داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا کە تا بە ئێستا دەیان کەسی سیڤیلی بێ سوچ و تاوان کوژراون و بریندار بوونە.
بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا ، ئەم پەلامارە ترۆریستییانە نیشان ئەدات کە ژمارێک لە بەرپرسە رۆژئاواییەکان و کەسانی تر لەم ڕەشەکوژانە بەشێوەی ڕاستەو خۆ لاگرییان کردووە و هاودەستی ئەم تاوانکارییانەن.
سوریا حەوت ساڵە بە ئامادە بوونی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە لە لایەن ڕۆژ ئاوا و ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە بە تایبەت عەرەبستان لاگرییان لێوەدەکرێت ، بەرەو ڕووی قەیران بۆتەوە . بە پێشڕەوی سوپا و هێزەکانی خۆراگری ، سوریا دوای ساڵەها خۆڕاگری لە سەروبەندی سەرکەوتنی تۆکمەو تەواو دایە بەرامبەر ترۆریستان دا .