شوبات 21, 2018 12:50 Asia/Tehran
  • وەتەنی سوریا: گەیشتنی هێزی جەماوەری بۆ عەفرین درێژەی هەیە

سەرچاوەکانی سووری ڕایانگەیاند گەیشتنی هێزی جەماوەری بۆشاری عەفرین بەمەبەستی داکۆکی کردن لە دانیشتوان لە بەرامبەر پەلاماری تورکیا، درێژەی هەیە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەرچاوەکانی سوری بە بە ڕۆژنامەی وەتەنیان ڕاگەیاندووە کە هاتنی هێزی جەماوەری بۆ عەفرین هەروا بەردەوامە بەڵام هیچ کاتێک بۆ کۆتایی ئۆپراسیۆنەکە  دیاری نەکراوە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ئەو ناوەندانەی کە ئەم هێزانە لەوێ سەقامگیر دەبن لەبەر هۆکاری سەربازی ڕانەگەیەندراوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی باسکراو  گەیشتنی هێزی جەماوەری بۆ عەفرین بە پێی گەڵاڵەیەکی سەربازی جیددیە و ئامانج لەوەش داکۆکی کردن لە دانیشتوانی لەبەرامبەر پەلامارەکانی تورکیایە  . 

بەوتەی ئەم سەرچاوانە   هیچ چەشنە هەماهەنگییەک لەگەڵ لایەنی تورک نەکراوە و ئامانجی پەلاماری  سوپای تورکیا بۆسەر بازگەی  زیارە و شارۆچکەی کەفین  نەگەیشتنی هێزی جەماوەرییە هەتا سوپای  تورکیا بتوانی عەفرین گەمارۆ بدات  و کۆنتروڵی کەرتی سنووری لەگەڵ عەفرین بە دەستەوە بگرێت .