شوبات 21, 2018 19:36 Asia/Tehran
  • داخرانی بازگەی گرینگی عەفرین لەلایەن  تورکیا و مەترسی کارەساتی مرۆیی

هاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵگەلێک سەبارەت بە سەقامگیر بوونی هێزی نوێی لایەنگری دەوڵەتی سوریا لە دەورووبەری عەفرین و درێژەی پەلاماری تۆپخانەیی تورکیا بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی عەفرین، تورکا بازگەی گرینگی عەفرینی داخستووە و ئەم ناوچەیەی بەرەوڕووی کارەساتی مرۆیی کردووە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا لەسەر فەرمانی رەسمیی دەوڵەتی سوریا هێزی جەماوەری لە بازگەی جەبەل ئەحلام  گەیشتوونەتە عەفرین  . 

ڕۆژی ڕابردوو ئەم هێزانە لە لایەن تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا و هەروەها ڕاکێتی تیرۆریستانی تاقمی ناسراو بە سوپای  ئازادی سوریا لە ئەعزازەوە کەوتوونەتە بەرپەلامار .

ڕێبەرێکی یەکێنەکانی بەرگری گەلیش  لەمبارەوە وتی  : دوو تاقم ڕۆژی سێ شەممە گەیشتوونەتە عەفرین و لە سێ ناوچە لە دەورووبەری شار واتە لە جوندپرێس، بولبول و راجو سەقامگیر بوونە و ئاڵای سوریایان لەسەر ئاسمانی ئەم شارەدا هەڵکردووە.

وتەبێژی یەکینەکانی بەرگری  گەلی یەپەگە   وتی : دەوڵەتی سوریا  بانگێشتنی ئێمەی وڵامی دایەوە و یەکەی سەربازی بۆ سەقامگیر بوون لە سنوورەکان و بەشداریکردن لە سەروەری نیشتمانیی سوریا و سنوورەکانی  ناردووە  . 

ئەمە لەحاڵێکدایە کە تاقمە کانی تیرۆریستی  کە لەلایەن  تورکیاوە داکۆکییان لێ دەکرێت شارۆچکەی مایر لە دەوروبەری بەشی باکووری حەڵەبیان هاوکات لەگەڵ شاروچکەکانی شیعە نشینی نەبل و زەهرا داوەتە بەر پەلامار.

یەکەی تۆپخانەی سوپای تورکیا  ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی بە دژی شارۆچکەی جوندپرێس  بە ئامانجی زاڵبوون بەسەر ئەو شارە پەرە پێ داوە  . 

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە هێزی سوپای تورکیا بازگەی ڕیازە یان بەرەو ناوچەکانی ژێرچاوەدێریی سوپای سوریا داخستووە کە دەتوانێ کارەساتی مرۆیی دانیشتوانی  عەفرینی لێ بکەوێتەوە.

هەروەها  تێکهەڵچوون لە بەرەکانی جوربەجۆری  عەفرین بۆ ئەمڕۆ چوارشەممەش درێژەی هەبوو.

سوپای تورکیا ناوچەکانی تەل رەفعەت  ، شێخ عیسا، زیارە، باسوتە و باسوفانیان داوەتە بەر پەلامار و ئەمەش بەمەبەستی هاتنەدی وادەوبەڵێنی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیایە کە وتبووی  بەم زووانە عەفرین دەداتە بەرگەمارۆ.

هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی نەخوشخانەیی باسی کوژرانی 175 شارومەندی سورییان کرد بوو لە کاتی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی دەستدرێژکارانەی تورکیا لە عەفرین  . 

سەرچاوەگەلێک لە نەخۆشخانەی عەفرین بە هەواڵدەریی سانایان وت: لەم ماوەیەدا 450 شارومەندی سوریش لە بوردومانی ئاسمانی، تۆپخانەیی و بەهاوەنی سوپای تورکیا و تیرۆریستان  بریندار بوونە .