شوبات 22, 2018 08:48 Asia/Tehran
  •  ڕێزگرتنی کورد لە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سوریا

ڕاویژکاری میدیایی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا وتی: ئێران دەستەڵاتێکی چالاکی ناوچەکەیە کە ئامادە بوونی خۆی لە هەموو دۆسیە گرنگەکان دا سەڵماندووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار  شەممەی ماڵپەری ڕۆژنامەی واوەناوچەیی ڕای ئەلیۆم ؛ " ڕێزان حەدو" لە بارەی  رۆڵی ئێران لە عەفرین دا بەڕاشکاوی وتی: " ئێران بە شێوەی ئاسایی لە هەموو ڕێککەوتننە ئەنجامدراوەکان لە سوریا دا رۆڵی هەیەو لەو باوەڕەدام لە مەسەلەی عەفرینیش دا ڕۆڵێکی چالاکی هەیە ".

"ڕێزان حەدو"هەروەها وتیشی:هێزەکانی سوری بە هەماهەنگیی ھێزی کوردی چوونەتە عەفرین و وتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی ڕاگرتنی کاروانی هێزەکانی سوری و گەڕاندنەوەیان بۆشۆینی پێشووی خۆیان ، بەشێکە لە زنجیرە شکستەکانی ئەردوغان .

" ڕێزان حەدو"  وتیشی: "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"،  سەرۆک کۆماری تورکیا ، ژەندرمەیەکی شکست خواردووی درۆزنە.

 ڕاوێژکاری میدیایی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا وتیشی : دوای ڕۆیشتنی هێزەکانی سوری بۆ عەفرین، تورکیا بەرەو ڕووی دڵە ڕاوکێ بۆتەوە ، چونکو تورکیا دەزانێ ئەم پرسە، خولیای پاوانخوازانەی لە سوریا دەکاتە  بڵقی سەر ئاو. " ڕێزان حەدو" جەختیکرد: بێ لەبەر چاو گرتنی داڕشتی سیاسی کە خەڵکی سوری بۆخۆیان بڕیاری لە سەر دەدەن، کوردەکان لە عەفرین بەشێکن لە وڵاتی سوریا و دیمەشق پێتەختی ئەم وڵاتەیە .

ڕاوێژکاری میدیایی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا جەختیکرد: تاکاتێک کە بستێک لە خاکی عەفرین لە لایەن هێزی تورکیاوە داگیر کرابێت ،شەڕڤانانی  کورد بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام دەکەن.

 ئۆپەراسیۆنیی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین، باکووری سوریا ،ناسراو بە "چلە زەیتوون"دژی کوردەکان لە٢٠ ژەنیڤەری  ٢٠١٨دەستپێکراوە.وەزارەتی دەرەوەی سوریا،بەشەرمەزار کردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕایگەیاندووە: ئەم کردارەی تورکیا بنپێکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە .

سەرپەیڤ