شوبات 22, 2018 09:06 Asia/Tehran
  • ١٢کوژراو لە ئەنجامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ سەر دەیرۆزووری سوریا

١٢ شارومەندی سوری لە ئەنجامی پەلاماری شەوی چوار شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەناو نێو دەوڵەتیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی " هەجین"ی دەیرۆزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا ، کوژران.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی ، رۆژی سێ شەممەیش ١٦ کەسی سیڤیلی سوری لەوان ٩ ئافرەت یان لە گوندی "ئەلبەحرە" لە گردو پەڕی ڕۆژهەڵاتی دەیرۆزوور لە خاک و خۆین داگەوزاند . ١٥ شارومەندی سوری لە وان ١٠ کەس لە  ئەندامانی بنەماڵەیەکی سورییش دوا بە دوای پەلاماری شەوی سێ شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بە ناو نێو دەوڵەتی دژە داعش بەسەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر دەیرۆزوور کوژران.

 دەوڵەتی سوریا گەلێک جاربە ناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش داوای لێکردوون کۆتایی بێنن بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سوریا دا .

تاقمی چاوەدێری " ئیروارێز" کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی بە ناو نێو دەووڵەتی دژە داعش بەسەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سوریا و عێراق پێ و شوێن دەگرێت لەم ماوەیەدا ڕایگەیاندووە ، پتر لە سێ هەزار کەسی سڤیل لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە تا ئێستا لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە سوریا و عێراق  کوژراون .

سەرپەیڤ