شوبات 22, 2018 17:08 Asia/Tehran
  • چوونی هێزەکانی سووریا بۆ گەڕەکەکانی ژێر ڕکێفی کوردان لە شاری حەڵەب

سەرچاوە سوورییەکان باسی چوونی سوپای ئەم وڵاتە بۆ چەند گەڕەکی باکووری ڕۆژئاوای شاری حەڵەبیان کردووە بۆ یەکەمجار.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە ئەلنەشرە، هێزەکانی سوپای سووریا بۆ یەکەمجار چوونە نێو گەڕەکەکانی «شێخ مەقسود»،«ئەلشەرەفیه» و «ئەلحەیدریه» لە باکووری ڕۆژئاوای شاری حەڵەب و ئاڵای ئەم وڵاتەیان بە بەرزایی بینا دەوڵەتییەکانی شارەکە هەڵکرد.

ئەو ناوچانەی کە سوپای سووریا بەسەریاندا زاڵ بووەتەوە لە ژێر ڕکێفی هێزەکانی کوردی دا بوو کە دوای ڕزگار بوونی حەڵەبیش هەر لەو ناوچانەدا مابوونەوە.

کەناڵی هەواڵیی مەیادینیش ڕایگەیاند: شەڕڤانان کۆنترۆڵی گەڕەکەکانی شێخ خزر، ئەلهەلەک و بوستان پاشا هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەبیان پاش ڕێککەوتنێکی دوو لایەنە ڕادەستی سوپای سووریا کرد.

هێزە جەماوەرییەکانی سەربە سوپای سووریا دوای ڕێککەوتنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕۆژی شەممە لە ڕێگای بوارگەی زیارە لە شارۆچکەی نۆبۆل گەییشتنە ناوچەی عەفرین.

ئامادە بوونی ئەم هێزانەی سەربە سوپای سووریا لە عەفرین هەڵگری پەیامێکە لە لایەن دەوڵەتی سووریا بۆ تورکیاو ئانکارا لەوە ئاگادار دەکاتەوە کە ماوەی ئامادە بوونی سەربازییانەی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا نادات.

شاڵاوی سەربازییانەی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی دژی کوردانی شاری عەفرین لە باکووری سووریا لەژێر ناوی چڵەزەیتوون لە ڕۆژی شەممە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکراو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا پێشتر وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشانە گەلێک جار ڕایگەیاند بوو ک ئەو ھەنگاوەی تورکیا بەزاندنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی سووریا دێتە ئەژمارو جێگای قەبووڵ کردن نییە.

سەرپەیڤ