کوژرانی جێگری ئەبووبەکر بەغدادی لە سووریا
سەرچاوە عێراقیەکان باسی کوژرانی جێگری ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی تاقمی تڕوڕیستی داعشیان کرد لە پەلاماری ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین " ئەبوو عەبدولڕەحمان ئەلتەمیمی ئەلعەتیبی ئەلجزراوی لە جێگڕانی ئەبوو بەکر بەغدادی لە پەلاماری ئاسمانی لە ناوچەی ئەلهەجین لە ڕۆژهەڵاتی سورویا کوژرا . سەرچاوە عێراقیەکان هەروەها باسی گرتنی ئیسماعیل عەلوان ئەلعیساو لە سەرکردەکانی داعشیان کرد .
هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند بەغدا 27 منداڵ و 4 ئافرەتی گۆمانلێکراو بە پەیوەندی لە گەڵ داعشی ڕادەستی ڕووسیا کرد . ئەو کەسانە بو پەیوەست بوون بە داعش فریویان خواردووە و دوای توکمە کردنی لێپێچینەوەکانیان ڕادەستی ڕووسیا کران . مێدیا ڕووسییەکان پێشتریش ڕاپۆڕتیان دا بوو کاربەدەستانی ڕووسیا توانیان یەکێک لە و منداڵانەی کە قوربانیی بڕیاری دایک و باوکەکانیان بوون بۆ پەیوست بوون بە تاقمە تڕۆڕیستەکان بۆ وێنە داعش لە عێراق و سووریا بگەڕێننەوە بۆ ئەو وڵاتە .
لە سەرتای شەڕی سووریا لە ساڵی 2011 وە تاقمە چەکدارەکانی چچنی بو یارمەتی دانی تڕوڕیستان ڕەوانەی ئەو وڵاتە واتە سووریا کران و تاقمە تڕوڕیستەکانیش پێشوازیان لە چوونی ئەوان بۆ سووریا کرد، بەشێکیشیان هاوڕێ لە گەڵ داعش چوون بو عێراق .