شوبات 22, 2018 20:23 Asia/Tehran
  • چوونی هێزە جەماوەرییەکانی سووریا بۆ  ناو مەیدانی سەرەکیی  عەفرین

هاوکات لە گەڵ چوونی هێزە جەماوەرییەکانی سووریا بۆ ناو مەیدانی سەرەکیی شاری عەفرین دانیشتووانی ئەو شارە لە گەییشتنی ئەو هێزانە خۆشحاڵیی خۆیانیان دەربڕی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئەلمەیادین ؛ هێزە جەماوەریەکانی   سووریا  سەرەڕای  پەلامارەکانی تورکیا و تڕۆڕیستانی ژێر فەرمانی  توانیان  بچنە ناو عەفرین و لە مەیدانی سەرەکیی  ئەو شارە جێگیر بن  . خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە  هێزە دەسدرێژکارەکانی  تورکیا  لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا  هەوڵ ئەدەن بەر بگرن بە چوونی  هێزە جەماوەریەکانی   سووریا بۆ ناو عەفرین وەک بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە. لە لایەکی دیکەوە  سانا ڕایگەیاند  : دانیشتوانی  عەفرین  لە کۆبوونەوەیەکدا لە مەیدانی  سەرەکیی  عەفرین خۆشحاڵیی خویانیان دەربڕی بەبۆنەی چوونی هێزە جەماوەریەکانی سورویا  بۆ ئەو  شارە . دانیشتووانی عەفرین  جەختیان کرد   کە عەفرین   بەشی جیانەکراوەی  سورویایەو ڕێگا بەهێزەکانی تورکیا نادرێت  کە  زاڵ  بێت بەسەر  ئەو شارە دا  و چارە نووسی  دەسدرێژکاران  سەرشۆڕیە . بە پێی  هەواڵێکی دیکە  موحەمەد ئەلفەرەج  فەرماندەری  هێزەکانی  بەرگری جەماوەریی سووریا  وتی  کە بە فەرمانی دەوڵەت و بۆ بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکانی تورکیا هاتووینەتە  عەفرین . ئەلفەرەج  وتیشی :  هێزەکانی  بەرگریی جەماوەریی سەرەڕای بۆردمانی تورکیا لە شاری عەفرین جێگیر بوون و ئاڵای سووریایان لە سنوورەکانی  ئەو وڵاتە لە گەڵ تورکیا هەڵدا.  ئەو هێزانە هەروەها لە شارەکانی  جندپرێس - بلبل و ڕاجو  جێگیرن و ئاڵای  سووریایان لە و ناوچەگەلە  هەڵداوە . لە لایەکی  دیکەوە  یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد  ژومارێک لە گەڕەکەکانی  شاری حەڵەبیان کە کە ژێر کونتڕۆڵیان دا بوو ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕادەستی سوپای سووریا کرد .