چاوپێکەوتنی نوێنەری ویلادیمیر پوتین لەگەڵ سەرۆکی سوریا
نوێنەری ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە هاوڕێ لەگەڵ شاندێک گەیشتە دیمەشقی پێتەختی سوریا .
بەپێی ڕاپۆرتی رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا (سانا) ئەلکساندر لاورنتییڤ دوای گەیشتن بۆ دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دیدار و وتووێژی کرد .
لاورنتیێڤ لەم دیدارەدا وتی : پەرەی پەلاماری تاقمە تیرۆریستییەکان بە دژی خەڵکی سوریا و داکۆکی هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی لەم تاقمانە، دوژمنایەتی ئەم وڵاتانە و بێ بنەما بوونی ئیدیعای ئەوان لەمەڕ هەوڵدان بۆ کۆتایی دان بە شەڕی سوریا و دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی ، دەردەخات.
لەم دیدارەدا هەروەها دوولایەن سەبارەت بە درێژەی هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنە بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی و پەرەی هەوڵی هاوبەش لەبواری دەستەبەرکردنی دۆخی شیاو بۆ بەرەوپێش بردنی ڕێگەی سیاسیانە و زاڵ بوون بەسەر دەستهات و ڕێککەوتننەکان کە لە کۆبوونەوەی سووچی، بە دەست هات، وتووێژیان کرد .