شوبات 23, 2018 13:48 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری : چارەنووسی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، وەک حەڵەب دەبێ

بەشار جەعفەری نوێنەری سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : لە سای ئەو جەهەندەمەی کە سوپای ئەم وڵاتە بۆ تیرۆریستان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە دەورووبەری دیمەشق سازی کردووە، چارەنووسی ئەم ناوچەیە وەک حەڵەب دەبێت.

شاری ستراتژیکی حەڵەب لە باکووری سوریا دوای چەندین مانگ بەرەنگرا بوونەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە دیسەمبەری ساڵی 2016 لە دەستی تیرۆریستان  ئازاد کرا  . 

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بەشار جەعفەری  ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای پێداگری کردن لەسەر درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا وتیشی  :  هەوڵی سوپای سوریا بۆ کۆتایی دان بە چەشنێک جونی تیرۆریستی  لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی  دیمەشق لە حاڵێکدایە کە  داکوکی بەربڵاوی ئەمریکا ، فەرەنسا و بەریتانیا  لە تیرۆریستان درێژەی هەیە  . 

بەشار جەعفەری  بە ئاماژەدان بە کەڵک وەرگیرانی ناڕەوای هەندێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە خوێنی شارومەندانی سوری وتی :  وەبەرمەترسی خستنی  گیانی هەشت ملوێن شارومەندی سوری لە دیمەشق بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستان لە غوتەی ڕۆزهەڵاتی قەبووڵ ناکرێت  . 

نوێنەری سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی : ڕێکخراوی نەتەوەکان بە هەڵوێست گرتنەکاانی بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریزم لە سوریا  بەرەوی ڕووی قەیرانی پسپۆڕایەتی و ئەخلاقییە.

غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە دەورووبەری دیمەشق یەکێک لەو ناوچانەیە کە ناکۆکی تێیدا کەم ببووەوە کە لە کۆبوونەوەی ئاستانە لە چوارەمی مانگی مەی  رێککەوتنی لەسەر کرابوو . ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی بەپێی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ، ئەنجام دەبێ.

 

سەرپەیڤ