شوبات 23, 2018 15:12 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی تورکیا باسی تۆپ بارانی کاروانی ئوتۆمبێلە سەربازیەکانی کورد دەکات لە باشووری عەفرین

ئەرتەشی تورکیا رایگەاند 30 تا 40 ترۆمبێلی سەربازیی کوردەکانی لە باشووری عەفرین تۆپ باران کردووە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئەرتەشی تورکیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کاروانێک لە ترۆمبێلە سەربازیەکانی میلیشیاکانی کوردی تۆپ باران کردووە کە بە نیاز بوون بچنە نێو ناوچەی عەفرین .

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک گوتی کاروانێک بریتی لە سی تا چل ترۆمبێلی سەربازیی پەیەدە  و یەپەگە ی تۆپ باران کردووە .

بەپێی نووسینی هواڵدەریی ئاناتولی ئەم کاروانە سەربازیە هەڵگری چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیی بووە بۆ هێزە کوردیەکانی ناو عەفرین و لە پازدە کیلۆمەتریی باشووری رۆژهەڵاتی ئەم ناوچەیە تۆپ باران کراوە .