شوبات 23, 2018 17:22 Asia/Tehran
  • هێزە کوردەکان ، کونتڕوڵی شاری

سەرچاوەەیکی مەیدانی ڕایگەیاند : ئەرتەشی سوریا کونتڕوڵی شاری تەل ڕەفعەتیان کە لە دەستی هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل دا بوو گرتە دەس .

 ئوپراسیونی   سەربازیی  ئەرتەشی  تورکیا  لە شاری عەفرین  لە باکووری  سووریا  بە  ناوی  چڵە زەیتوون دژی کوردەکان  لە  20  ژانویەی  2018 وە دەسپێکراوە  .

لە هەمان حاڵدا  وەزارەتی  دەرەوەی  سووریا  ئەو کارەی تورکیای  پێشێلکرانی دەسەڵاتداریەتی نیشتمانیی  سورویا  ڕایگەیاند .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   هەواڵدەریی  خۆێنکارانی   ئێران  ئیسنا ، بە گێڕانەوە  لە ڕۆژنامەی  ڕایئەلیوم ، ئەرتەشی  سووریا  ڕۆژی  هەینی   کونتڕۆڵی  شاری تەل ڕەفعەت  لە   دەڤەری  باکووری  حەڵەب یان  گرتە دەست  کە ئەو کارەی  لە چوارچێوەی  داخوازیی  کوردەکان  لە دەوڵەتی  ناوەندیی  سووریا  بۆ پاراستنی  سنوورەکانی   ئەو وڵاتە   بەڕێوە چوو .

پێشتریش موحەمەد ئەلفەرەج  فەرماندەری هێزی  یەکینەکانی  پاراستنی  گەلی  سورویا   وێڕای  ئاماژە  بە  بەرگری  لە هەمبەر   پەلامارەکلانی تورکیا   جەختی کرد   یەکینەکانی  پاراستنی  گەل   سەرەڕای  بوردمانی تورکیا   لە ش اری عەفرین   جێگیر  بوون  و لە پاڵ  دانیشتووانی  عەفرین  تا  کۆتایی  خۆڕاگری  دەکەن . 

لە هەمان حاڵدا  بەرپرسێکی  کورد لە   وتووێژ  لە گەڵ  هەواڵدەریی  ئاڵمان  وتی : تۆپخانەی تورکیا  شەوی  ڕابردوو   پەلامارەکانی خۆی  بو سەر عەفرین توندتر کردووەتەوە  .

  بە پێی  ڕاگەیندرانی   مێدیا  سووریاییەکان  لە ئوپڕاسیونی  سەربازیی  ئەرتەشی   تورکیا  دژی  هێزە  کوردەکان   تا    ئێستا  171  کەسی  سیڤیل  کوژروان و  458 کەسیش  بریندار بوونە .

سەرپەیڤ