شوبات 23, 2018 17:24 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی  واشنگتۆن بە پەلاماری دووبارە  بۆ سەر سووریا

نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند : دوور لە چاوەڕوان نیە کە ئەمریکا جارێکی دیکە کەڵک وەر بگرێت لە هێزمەندی سەربازی خۆی دژی سووریا .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ئیسنا ، بە گێڕانەوە   لە سومریە نیوز  ، نیکی هیلی ،  نێونەری    ئەمریکا  لە ڕێکخراوی  نەتەوەکان  لە  وتاردانەکەی  ئەمڕۆ   هەینی   لە زانکۆی   شیکاگۆ   وتی :  لە هیچ بارودۆخێکدا  ڕێگاچارەی   سەربازی   پرسێکی  دوور لە چاوەڕوانی  نیە .  ئێمە نامانەوێ  کە لە  ناخی  تێکهەڵچوونەکانی  سووریادا   بین   ئێمە  دەمانەوێ   تا  ئەو جێگایەی   کە  تواناییمان  هەیە خەڵک  لە هەمبەر   چەکی  کیمیایی بپارێزین . 

  ئەو کاربەدەستە  ئەمریکاییە  بە وتنی  ئەوەی  کە   ئەمریکا   درێژە  ئەداتە گۆشار هێنان  بۆ سەر ڕووسیا   وتی  :  ڕوسیا      لە دەوڵەتی  بەشار ئەسەد لاگری  کردووە   و  لەمپەر دەخاتە بەردەم  گەیشتنی   یارمەتی  مرۆیی  بۆ   غووتەی    ڕوژهەڵاتیی .

نیکی  هیلی  لە درێژەدا  وتیشی  :  ئەگەر بێتوو  هەواڵگەلێک  لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی  سووریا  لە  چەکی  کیمیایی   پشت ڕاست بکرێتەوە   دوور لە چاوەڕوانی  نیە  کە  ئەمریکا  هەر  وەک  کردەوەکەی  خۆی لە ئاوریڵی    ساڵی  2017  جارێکی  دیکە    پەلاماری  سووریا  بدات . 

پێشتریش    ڕێکس  تیلرسون   وەزیری  دەرەوەی   ئەمریکا  بانگەشەی  کرد بوو  کە کاربەدەستانی  سووری  کەڵکیان وەرگرتووە لە   چەکی  کیمیایی  دژی  کەسانی  سیڤیل   لە غووتەی  ڕۆژهەڵاتیی .

وەزارەتی  بەرگری   ڕووسیاش  لە وڵام  بە تۆمەت لێدانەکانی   ئەمریکا  ڕایگەیاندووە :   ئەو تۆمەتانەی  ئەمریکا   تەنیا بە پێی  دەنگۆکان  و وتەکانی    سەرهەڵداوان  و  زانیاریگەلی  بڵاو کراوە  لە تۆڕە کومەڵایەتیەکانە .  لە لایەکی  دیکەوە   وەزارەتی  دەرەوەی  ڕوسیا  ئەو تۆمەتانەی  ئەمریکای  ئیدانە کرد و  بە بێ بنەمای زانی  .