شوبات 24, 2018 16:30 Asia/Tehran
  • ناکارامەیی پەلاماری تیرۆریستەکان لەدەوروبەری

یەکەکانی سوپای سووریا ، پەلاماری تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرەیان بەرەو بازگەی پشکنینی دەوروبەری شاری ئەلبەعس لە قەنیترە لەباشووری ئەم وڵاتە یان پۆچەڵ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلعەعد ، سوپای سووریا لەم تێکەڵچوونانە دوو ترۆمبێلی زرەیی تیرۆریستەکانیان هاوڕێ لەگەڵ سەرنشینەکانیان لە مێحوەری شاری ئەلبەعس تەقاندەوە وژمارەیەک لەوانیان کوشت. هەرلەم حاڵەداتاقمەکانی تری چەکداری سەقامگیرلە غوتەی ڕٶژهەڵاتی بە هاویشتنی گوللە هاوەن بەرەوشەقامەکانی بەغدا هەڵکەوتوو لە دەمیشقی پیتەختی سووریا یان دایە بەر دەسڕێژ. لە پەلامارەکانی بەخۆمپارەی ڕۆژی ڕابردووی تاقمە تیرۆریستەکان لە غوتەی ڕٶژهەڵاتی بەرەوناوچە جۆربەجۆرەکانی دەمیشق یش سێ کەسی سێڤێلی سووریا کوژران وشەست کەسی تریش بریندار بوون. ئەمەلەحاڵیکدایە کە هێزەکانی سوپای سووریا بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامەیەک لەنێوان ناوچە ئاوەدانەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە دانیشتواونی ئەم ناوچانە داوایان کرد هەتا لە تێپەڕگەکانی ئەمنی بۆ چوونەدەر کەڵک وەربگرن. هەواڵێکی تریش ئەمەیە ، سوپای تورکیا وتاقمە چەکدارەکانی سەر بەوان ، شاری جندیرس لە باشووری ڕۆژئاوای شاری عەفرین لە باکووری سووریا وگوندەکانی دەوروبەریان گوللە باران کرد. هەڵمەتی سەربازی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین لەباکووری سووریا لەژێر ناوی چڵە زەیتون لەدژی کوردەکان لە بیستی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە دەوسپێکراوە. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا بە مەحکوم کردنی ئەم پەلامارانە ڕایگەیاند : ئەم کردەوەیەی تورکیا بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریایە.

سەرپەیڤ