شوبات 24, 2018 16:34 Asia/Tehran
  • دان پیدانانی نەیارانی سووری بە کردەوەی ئەمریکا لەمەڕ گوێزرانەوەی داعشیەکان بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی

سەرچاوەکانی نەیاری سووریا لەقاوی دا: سەربازانی ئەمریکایی بە مەبەستی ناکارامەیی گەڵاڵەی سوپای سووریا بۆ پاکتاو کردنی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەپێناوی گوێزرانەوەی ئەندامانی تیرۆریستی داعش بۆ ئەم ناوچەیەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا ، بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری نووستی ئەحمەد خازم سەرۆکی ناوەندی سووریا مافی مرۆڤ سەربە نەیاران دانی دانا: ئەمریکا دەێهەوێ تیرۆریستەکانی داعش وتاقمەکانی تری تەکفیری بۆ ئەلتەنف ودوای ئەوە بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی بگوێزرێتەوە هەتا گەڵاڵەی سوپای سووریا بۆ پاکتاو کرانی ئەم ناوچەی ناکارامە بێلێتەوە. کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلمەیادینی لوبنان یش بە ئاماژەدان بە شەڕاشویی میدیاکانی ڕٶژئاوایی بە تایبەت ئەمریکا لەبارەی دۆخی غوتەی ڕٶژهەڵاتی لە ڕیفی دەمیشو بەمەبەستی ناکارامە هێشتینی ڕەوتی وتووێژەکان بۆ چارەسەرکرانی سیاسی قەیرانی سووریا ڕایگەیاند : دوای لەناوچوونی داعش ، مەبەست وئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریا بە دوو پرسی درێژخایەن کردنی شەڕ لەگەڵ مانەوە لە لێواری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات وهەوڵ بۆ پارچە پارچە کرانی ئەم وڵاتە ، کورت کراوەتەوە. هەواڵێکی تریش ئەمەیە کە کەماڵی سی ئین ئین ئەمڕۆ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە گیڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئەمریکایی ئاشکرای کرد: پێنج داعشی دەسگیرکراو لەلایەن هێزەکانی سوپای دێموکراتیکی سووریا کە لەلایەن ئەمریکا پشتیوانی دەکرێن بە تازەیی لە بازداشتگەدا هەڵاتوون. قەیران لە سووریا لەساڵی دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژی بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکا وبڕیک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچەیی بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکرا بەڵام ئەم هەوڵانە بە هۆی پشتیوانی جەماوەری ومێحوەری خۆڕاگری ناکارامە مایەوە وئەم وڵاتە لە سەروبەندی سەرکەوتنی تۆکمە وتەواو بەسەر تیرۆریستەکان دایە.

سەرپەیڤ