شوبات 24, 2018 19:09 Asia/Tehran
  • ئامادەیی فەرانسا بۆ هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا لە پێناوی بەدیهاتنی ئاگربڕ لە سووریا

سەرۆک کۆماری فەرانسا لە سە رئامادەیی ئەم وڵاتە بۆ هاوکاری لەگەڵ ڕوسیا لە پێناوی بەدیهاتنی ئاگر بڕ لە سووریا هەواڵیدا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک "ئامانوئیل ماکرون" سەرۆک کۆماری فەرانسا لە بارەی دەرکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ببێتە هۆی دامەزرانی ئاگربەس لە سووریا، هێواداری دەربڕی ووتی: پاریس لە هاوکاری لەگەڵ مسکۆ هەرچیەک کە بۆ بەدیهاتنی ئاگربڕ پێویست بێت ،ئەنجام ئەدەن. ئامانوئیل ماکرون وتی: پاریس هیوادارە لەدووی هەوڵەکانی ئانگلا میرکیک شالیاری ئاڵمانیا لە سەرووبەندی ڕازی کردنی ڤیلادێمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە هاوکاری، شایەتی پەسەن کرانی ئەم بڕیارنامەیە بێت. ماکرون هەروەها لە نیازی خۆی بۆ درێژەی ناوبژیوانی لە ئەگەری شکست دانی گەڵاڵەی ئاگربەس قسەی کرد. بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ دەنگ وەرگرتن لە بارەی بڕیار نامەی ئاگر بڕی سیی ڕۆژە لە سووریا کۆبوونەوە پێک بهێنن. لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت لەبارەی قەیرانی ئینسانی لە سووریا ، ڕوسیا خوازیاری گوڕانکاری لە ڕەشنووسیی بڕیارنامەیەک بوو کە ئاگربڕیکی سیی ڕۆژە بۆ ڕادەست کرانی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە وچوونە دەری برینداران پێشنیار دەکات. لە بەرانبەر، دیپلۆماتەکانی ڕۆژئاوایی ڕوسیا بە کات بەفیڕودان تاوانبار دەکەن ودەوڵەتی فەرانسایش بەبێ سەرنج دان بە بێ دەنگی خۆیان لە هەمبەر قەیرانی ئینسانی لە یەمەن دەبیژێت کە کردەوە پێشان نەدان لەکاتی خۆی لەوانەیە ،کۆتایی دەوران وسەردەمی پاوەجیی ومەرجەعیەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان  بێت.

سەرپەیڤ