ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاگربڕی ۳۰ ڕۆژه‌ی له سووریا ڕاگه‌یاند
بڕیارنامه‌ی ئاگربڕی ۳۰ ڕۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سووریا به ده‌نگی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که په‌سه‌ند کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌م بڕیارنامه‌ی له لایه‌ن کوه‌یت و سویده‌وه بۆ ئاگربڕێکی ۳۰ ڕۆژه له سووریا پێشنیار کرابوو له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ده‌نگی پێدرا.
مه‌نسور عه‌یاد عوته‌یبی نوێنه‌ری کوه‌یت له‌مباره‌وه وتی: به پێی بڕیارنامه‌ی ۲۴۰۱ ده‌بێت هه‌موو ڕێگاکانی یارمه‌تی بۆ ناوچه گه‌ماڕۆدراوه‌کان بکرێته‌وه و ئاگربڕ ڕابگه‌یه‌ندرێت.
وتیشی: ئه‌م بڕیارنامه‌یه چاره‌سه‌ر کردنی کاتی کێشه‌ی سووریایه و ده‌بێت ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی له‌به‌ر بگیردرێت.
به پێی ئه‌م بڕیارنامه‌یه گرووپه تیرۆریستییه‌کانی داعش، ئه‌لقاعیده و به‌ره‌ی نوسره ئه‌م بڕیارنامه‌یه نایان گرێته‌وه.
ستێفان دی میستۆرا له‌مباره‌وه وتی: دوای ئه‌م بڕیارنامه‌یه ده‌بێت هه‌موو ڕێگاکانی یارمه‌تی گه‌یاندن به ناوچه گه‌ماڕۆ دراوه‌کان بکرێته‌وه تاکوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بتوانێت سه‌ردانیان بکات.
ئا‌نتۆنیۆ گوترش، سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش هه‌روه‌ها پێشوازی له‌م بڕیارنامه‌یه کرد و وتی: له هه‌موو لایه‌نه‌کانی سووریا داوا ده‌که‌م تاکوو ڕێگه بده‌ن یارمه‌تییه مرۆڤییه‌کان به ده‌ستی ئاواره‌کان و خه‌ڵکی ناوچه‌که بگات.
به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سووریاش ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ته‌نیا ده‌نگی تیرۆریستیه‌کان ده‌بیستن، نه‌ک خه‌ڵکی سووریا.
ئه‌و زیادی کرد: سووریا به‌ره‌وڕووی تیرۆریستی جیهانی بووه و ده‌بێت هه‌موو بڕیارنامه‌کانی دیکه‌ش جێبه‌جێ بکرێت، تیرۆریسته‌کان پێبه‌ند نین به به‌ڵێنه‌کانی خۆیان و ئاگربڕه‌کان به‌رده‌وام ده‌شکێنن.