کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە تێکهەڵچوونی تاقمە تیرۆریستییەکان لە باکووری سوریا
لە تێکهەڵچوونی نێوان دوو تاقمی تیرۆریستی لە دەورووبەری پارێزگەی حەڵەب چواردە کەسی سیڤیل کوژراون .
بەپێی ڕاپۆرتی ئرنا، میدیاکانی سوری ڕایانگەیاند : لە تێکهەڵچوونی قورسی ڕۆژی شەممەی نێوان ئەم دوو تاقمە تیرۆریستییەی ناسراو بە بەرەی تەحریری شام و بەرەی نوسرە لەباکووری پارێزگەی ئەدلیبی سوریا، لانیکەم چواردە کەسی سیڤیل کوژران و ژومارێکی زۆریش بریندار بوون .
لە حەوتەی ڕابردووەوە تێکهەڵچوونی قورس لەنێوان ئەم دوو تاقمە تیرۆریستییە لە باشووری ئەدلیب و ڕۆژاوای حەڵەب دەست پێکراوە کەبە هۆی ئەم تێکهەڵچوونانە سەرباری ئەندامی دوولا، ژومارێک خەڵکی سیڤیلیش کوژراون .
بەپێی ڕاپۆرتی تاقمی تیرۆریستی تازە دامەزراوی بەرەی تەحریری سوریا ڕۆژی شەممە ناوچەگەلێکی باکووری پارێزگەی ئەدلیب لە کۆنترۆڵی تاقمی تیرۆریستی بەرەی تەحریری شام یان هەمان بەرەی نوسرەی پێشوو، هاتووەتە دەر.