شوبات 25, 2018 16:25 Asia/Tehran
  • کەم بوونی مەوادی خوراکی لە عەفرینی سووریا ،هاوکات لە گەڵ درێژەی پەلامارەکانی ئەرتەشی تورکیا

ملوێنێک شاروومەندی سووری لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا لە کەم بوونی مەوادی خوراکی ڕەنج دەبەن .

ئەرتەشی تورکیا بە هاوکاری تاقمی چەکداری  ناسراو بە ئەرتەشی  ئازادی  سووریا  لە 20  ژانویەی 2018 وە پەلامارە  سەربازیەکانی  خۆی بە ئامانجی ڕاگەیندراوی  خەبات بە دژی تڕۆڕیزم لە عەفرین  لە باکووری  سورویا  دەس پێکردووە . بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  کاناڵی تەلەفیزیونی  ئەلمەیادین  توند بوونەوەی  پەلاماری تۆپخانەیی  ئەرتەشی  تورکیا و تاقمە  یەکگرتووەکانی ، بۆ سەر دوو شاری جند یرس  و ڕاجو دەبێتە هۆی ئاوارەیی  شاروومەندانی  ئەو ناوچەگەلە .ئەرتەشی تورکیا تێپەڕگای  ئەلزیارە  لە  حوومەی  باکووری حەڵەبیان  داوتە بەر  پەلامار و ڕێگای  هات و چۆی  پاسەکانیان داخستووە  تا  گەمارۆی شاری عەفرین  تۆکمە بکرێت . پەلامارە تۆپخانییەکانی ئەرتەشی تورکیا   یارمەتی گەیاندن   بە شاری عەفرەینیان  ڕووبەڕووی کێشە کردووەتەوە . ئەرتەشی  تورکیا  بەرلەوەش بە کردنە ئامانجی تەنیا  ئێزگەی   ئاور  خواردنەوەی  شاری عەفرین  بووە هۆی  پچڕاندنی  ئاوی  خواردەمەنی ئەو شارە .پەلاماری تۆپخانەیی  تورکیا بۆسەر کارەوانی  لۆڕیەکانی  هەڵگری  یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە ؛ پیزیشکی  و سووتەمەنی  نزیکی  شاری عەفرین  دەبێتە هۆی کوژران و بریندار بوونی  چەن کەسی سیڤیلی سووری .وەزارەتی  دەرەوەی س ووریا  بە ئیدانە کردنی  پەلاماری  هێزەکانی ئەرتەشی  تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین  لە پارێزگای حەڵەبی سورویا   ڕایگەیاند   ئەو کردەوەی  تورکیا  پێشێلکرانی  دەسەڵاتداریەتی   نیشتمانی  سووریایە .

سەرپەیڤ