شوبات 26, 2018 16:01 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی رژیمی زایۆنیستی لە گواستنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری سیخۆ(سوخو) بۆ سووریا

دوابەدوای هاتنی دوو فڕۆکەی جەنگیی بەرەی پێنجەمی سیخۆ-٥٧ی ڕووسیا بۆ پێگەی ئاسمانیی حەمیمیم لەسووریا، بووەتە مایەی نیگەرانیی کۆڕ ونێوەندە جیاجیا ئیسرائیلییەکان.

میدیا سوورییەکان ٢٤ی فێڤرییەی ئەمساڵ ڕایانگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتەی ڕووسی لە بەرەی پێنجەمی فڕۆکە جەنگییەکانی سیخۆ-٥٧ گەیشتنە پێگەی ئاسمانیی هێزەکانی هەوا-فەزای ڕووسیا لە حەمیمیمی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس، دەزگەی هەواڵگریی رژیمی زایۆنیستی بەدەربڕینی نیگەرانی لە گواستنەوەی فڕۆکەکانی سیخۆ-٥٧ی ڕووسی بۆ پێگەی حەمیمیم لە سووریا ڕایگەیاند؛ ئەو فڕۆکە مۆدێرنانە تائێستا بەجیددی بەکارنەهێنراون بەڵام واپێ دەچێ یەکەم جار لە سووریا کەڵکیان لێ وەربگیردرێ.

بەقسەی ڤلادیمیر گوتنێف یەک لە بەرپرسانی باڵای دەزگەی پیشەسازیی بەرگریی ڕووسیا، بوونی ئەو فڕۆکانە لەسووریا ڕەنگە ببێتەهۆکارێکی پێشگرانە لەهەمبەر فڕۆکەکانی لایەنەکانی دیکە کە بەسەر ئاسمانی سووریادا دەسوڕێنەوە.

ڕووسیا لە کۆتایی سیپتەمبەری٢٠١٥وە لەچوارچێوەی هاوکاریی لەگەڵ سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، جیا لە کەڵک وەرگرتن لە یەکەی هەوا-فەزای خۆی جێگیر لە پێگەی حەمیمیم، لە یەکە دەریایی و ژێردەریاییەکان وهەروەها بۆمب هاوێژە کیشوەرپێوەکانی بۆ بۆردومانی مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش و بەرەی نوسرە کەڵک وەردەگرێ.

سەرپەیڤ