شوبات 28, 2018 20:20 Asia/Tehran
  • پەلاماری تیرۆریستەکان بۆسەر نەخۆشخانەیەک لە دەرعای سوریا

لە پەلاماری بەهاوەنی ئەمڕۆ چوارشەممەی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بۆسەر نەخۆشخانەی شاری دەرعا لە باشووری سوریا کچۆڵەیەک کوژراو دە کەسی سیڤیل لەوان سێ منداڵ، بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی  ئیرنا، تەلەفزیۆنی سوریا ڕایگەیاند: تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بە هاویشتنی گوللە هاوەن بەرەو شاری دەرعا، خەساری ماڵیشی لە نەخۆشخانەی ئەم شارە و ماڵەکانی دەورووبەری دا  . 

هەرلەم حاڵەدا تاقمەچەکدارە و تیرۆریستییەکانی ئامادەبوو لە ناوچەی غووتەی ڕوژهەڵاتی دیمەشقیش  بە وەبەرپەلامار دانی ئەو کەسانەی بەنیازی چوونەدەر لە ناوچە هێمنەکان بوون، پێشیان بە چوونەدەری ئەوان  گرت . 

سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای سوریا وتی : سەرکردەی تاقمە چەکدارەکان ئەم  کەسانە و کەسانێکیان کە هۆگری چوونەدەر لە غووتە بوون  دایە بەر هەڕەشە گورەشە و وەبەرپەلاماریان دان  . 

ئەم سەرچاوە سەربازییە هەروەها باسی ئامادەکردنی ناوەندێکیان  کرد بۆ پەنادان و نیشتەجێ کردنی خەڵکی غووتەی ڕۆژهەڵاتی بە هەماهەنگی ناوەندی حەمیمەیمی سەربە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا.

ئیگۆر کوناشنگۆڤ  وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا پێداگری کرد :  خەڵکی سوریا لە ڕەقە و تەنف  کە لەژێر چاوەدێری هاوپەیمانی بەسەرکردەیی ئەمریکا وهێزی هاوپەیمانی ئەوان دایە، دژوارترین ڕەوشی مومکینیان تاقی کردەوە و پێویستیان بە هەوڵی خێرای کۆمەڵگەی نێونەتەوەیین.

سەرپەیڤ