ئادار 04, 2018 16:22 Asia/Tehran
  •  ئۆپەراسیۆنی هێزە جەماوەرییە ئێراقییەکان دژی داعش لە سنووری سووریا

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق پێگەکانی تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچەی " تەل سەفوەک" لە سنوورەکانی عێراق و سوریای داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی دەنگ و باسی کەناڵی تەلەڤزیۆنی لوبنانی مەیادین؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاویان  بۆ پاکتاو کردنیی بەشگەلێکی سارای ڕۆژئاوایی عێراق لە ستانی ئەنبار نزیک سنووری سوریا دەستپێکردووە .

 هێزەکانی حەشدی شەعبی لەم ئۆپەراسیۆنە توانیان پتر لە ١٠٠ کیلومەتر لە سارای رۆژئاوایی عێراق و مەودای نێوان ناوچەی "عەکاشات" و ناوچە سەرسنووریەکانی عێراق لە "سارای ئەلوەرج" لە ستانی ئەنبار پاکتاو بکەنەوە .

 "قاسم مۆسلێح" فەرماندەری ئۆپەراسیۆنیی پاکتاوکردنیی ستانی ئەنبار ڕایگەیاند، ئەندامانی ترۆریستیی لەژمارێک لە گوندەکانیی ئەم ناوچەیە، خۆیان شاردۆتەوە و تا بە ئێستا ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنیی سەرکەوتووانە بووە.

 هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق هەروەها بە هاوکاریی پۆلیسی عێراق توانیان پێنج کەس لە ترۆریستانی داعش لە باکوری ڕۆژئاوای حەویجە لە ستانی کەرکووک، باکووری عێراق بکوژن.

 "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٧ ، بەفەرمی ئازادی تۆکمەی خاکی ئەو وڵاتەی لە بوونی داعش و هاتنە دی سەرکەوتنیی ستراتژیک ڕاگەیاند بەڵام  ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنیی ئەم وڵاتە لە پاشماوەکانی داعش هەروا بەردەوامە .

سەرپەیڤ