ئادار 07, 2018 08:19 Asia/Tehran
  • ٣٩ کوژراو لە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی سەربازی ڕوسیا لە سوریا

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا شەوی سێشەممە ڕایگەیاند، لە ڕووداوی داکەوتنیی فڕۆکەی هاتو چوێ سەربازی ئەو وڵاتە لە سوریا ، ٣٩ کەس کوژران.

 بە  گوێرەی  ڕاپۆرتی  هەواڵدەری  ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ فرۆکەیەکی ئانتۆنۆفی سوپای ڕوسیا سێشەممە لەکاتی نیشتنەوەی لە پیگەی "حەمیمیم"ـی سوریا داکەوت.

 وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەر لەمە ڕایگەیاندبوو لەم رووداوە ٣٢ کەس کوژراون. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هۆی داکەوتنی فڕۆکەی ئانتۆنۆفی سوپای ئەو وڵاتەی " کەم وکۆری تەکنیکی" ڕاگەیاند.

 ڕوسیا پێگەیەکی ئاسمانی لە "حیمیمیم" و پیگەیەکی لۆجێستیکی دەریاییشی لە تەرتووس لە سوریا دا هەیە، ڕوسیا لەم پیگەیە لە  شەڕ دژی ترۆریستان کەڵک وەردەگرێت .

سەرپەیڤ