ئادار 10, 2018 08:19 Asia/Tehran
  • ناوەندی ئاشتیی روسیا لە سوریا : ترۆریستان لەمپەری چوونەدەری خەڵک لە غوتەی رۆژهەڵاتین

ناوەندی ئاشتیی روسیا لەسوریا رایگەیاند ترۆریستان بە گوللەبارانی تێپەڕگە ئەمنە مرۆییەکان لە غوتەی رۆژهەڵاتیی رێگا دەگرن لە چوونەدەری دانیشتوانی ئەم ناوچەیە .

بەپێی راپۆرتی رۆی شەممەی هەواڵدەریی سەداو سیما ،ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا وتیشی کاربەدەستانی سوریا تێپەڕگەی نوێیان لە باشووری غوتەی رۆژهەڵاتیی بۆ چوونەدەری کەسانی مەدەنی کردووەتەوە .

غوتەی رۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیک لە نزیک دمشقی پێتەختی سوریایە کە لە ژێر داگیرکاریی گروپە ترۆریستیەکان دایە . تاقمە ترۆریستیەکانی جێگیر لەم ناوچەیە تێپەڕگە ئەمنە مرۆییەکان کە بۆ چوونەدەری خەڵکانی مەدەنی سوری لە غوتەی رۆژهەڵاتی بەدی هاتووە ، ئەدەنە بەر پەلاماری هاوەن . ترۆریستان هەروەها رۆژانە لە غوتەی رۆژهەڵاتیەوە ، خەڵکی دمشق بە رۆکێت و هاوەن ئەدەنە بەر پەلامار .

ئەنجوومەنی ئاسایش شەممە 24 ی شوبات بڕیارنامەیەکی بۆجێبەجێ کردنی ئاگربەسی سی رۆژە لە سوریا و بەدیهێنانی دەسڕاگەیشتنی مرۆیی بە ناوچە گەمارۆدراوەکان لەم وڵاتە بە تایبەتی غوتەی رۆژهەڵاتی واژۆ کرد .

بە گوشاری روسیا لەم بڕیارنامەیەدا جەخت کرایەوە کۆتایی هێنان بە تێکهەڵچوونەکان بریتی لە هەڵمەتی سەربازیی لە دژی گروپە ترۆریستیەکانی ئەلقاعیدە ، بەرەی نوسرە  و داعش و ئاوانی ترکە رێکخراوی نەتەوەکان بە ترۆریستی ناوبردوون نابێ .

ئەرتەشی سوریا بە ئاڕستەی داکۆکی لە خەڵکی ئەم وڵاتە  بەنیازە غوتەی رۆژهەڵات لە ترۆریستان پاک کاتەوە ، بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوان فەڕەنسە و بەریتانیا هەوڵ ئەدەن رێگا بگرن لە شکستنی هێنانی ترۆریستان لە غوتەی رۆژهەڵات .

 

.

 

 

سەرپەیڤ