ئادار 10, 2018 20:16 Asia/Tehran
  • پیداگری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر پێویستی کۆتایی دان بە شەڕ لە سووریا

کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئاوارەکان ، لەسەر پێویستی کۆتایی دان بە شەڕی کاولکارلەسووریا پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتولی "فیلیپو گراندی " کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگروتووەکان لە کاروباری ئاوارەکان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: کیشە وڕەنج وکەسەرە بەردەوامەکان بۆ کەسانی سێڤێلی سووریا وەکوو شکستی شەرم هێنەری جیهان لەچارەسەر کرانی قەیرانی سووریایە. گراندی پیداگری کرد: دۆخی مەترسیداری سووریا بووە بەهۆی ناهۆمیدی ملوینان ئاوارەی سووریا دانیشتووی تورکیا، لوبنان ، ئەردەن ، میسرو عێراق لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان. کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئاوارەکان وتی: فرەترلە سێ لە چواری ئاوارەکانی سووری لەناوچەکانی شاری لە ئەردەن ولوبنان ناتوانن پیداویستیە سەرەتایی وبنەڕەتیەکانی خۆی دابین بکەن. ئەم کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوەکان پیداگری کرد کۆنفرانسی نێودەوڵەتی داهاتوو لە بارەی پشتیوانی لە داهاتووی سووریا وناوچە، دەبێ بە وادەو بەڵینی پاوەجیی هاوڕێ بێت. ئەم کۆنفرانسە بڕیارە بیست وچوارو بیست وپێنجی ئاوریل لە بروکسیل بەڕێوە بچێت. گراندی لە سەفەری سێ ڕۆژە بۆ لوبنان لەگەڵ بڕیک لە ئاوارە سووریەکان بە مەبەستی بەدەس هێنانی زانیاری لە دۆخی ئەوان دیداری کرد. قەیران لە سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژی بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونیستی دەسپێکرا. 

سەرپەیڤ